پرته‌قاڵ میوه‌یه‌كی به‌تام و سوودبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت زۆر حه‌زی له پرته‌قاڵ نییه، ده‌توانیت له ڕێی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا باس كراون، سه‌رنجی بۆ خواردنی ئه‌و میوه‌یه ڕابكێشیت.
هه‌ندێك له منداڵان كه‌متر پرته‌قاڵ ده‌خۆن له‌كاتێكدا ئه‌م میوه‌یه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆیان.
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ندێك له سووده‌كانی پرته‌قاڵ بۆ منداڵان باس ده‌كه‌ین.
به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته.
پرته‌قاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و ماده كانزایییه‌كان كه بۆ گه‌شه و ته‌ندروستی منداڵ زۆر به‌سووده، ته‌نیا یه‌ك قاژ پرته‌قاڵ ده‌توانێت ٩٠% ی ڤیتامین C پێویست بۆ منداڵ دابین بكات، هه‌روه‌ها سیستمی به‌رگریی له‌شی منداڵان به‌هێز ده‌كات و له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان دووریان ده‌خاته‌وه.
چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی ده‌كات.
ڤیتامینی ناو پێكهاته‌كانی پرته‌قاڵ یارمه‌تی مژینی ڤیتامین C ده‌دات و ڕێژه‌ی هیمۆگڵۆبینی خوێن زیاد ده‌كات، له ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕێگری له سه‌رگێژبوون و ماندوویی منداڵان. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه یه‌ك په‌رداخ ئاوی پرته‌قاڵ بده‌یت به منداڵه‌كه‌ت تا زۆرترین ڕێژه‌ی هیمۆگڵۆبینی ته‌ندروستی هه‌بێت.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رس ده‌كات.
هه‌ندێك له منداڵان كێشه‌ی هه‌رسیان هه‌یه به هۆی لاوازی كاركردنی كۆئه‌ندامی ههرسیانهوه، خواردنه‌وه‌ی ئاوی پرته‌قاڵ یان چه‌ند قاژێك پرته‌قاڵ یارمه‌تی مژینی ماده خۆراكییه‌كان ده‌دات و سیسته‌می كاركردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌هێز ده‌كات.
چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات.
به‌شێكی زۆر له‌و خۆراكانه‌ی منداڵ ده‌یخوات هه‌ڵگری ڕیشاڵی خۆراكین، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه منداڵه‌كه‌ت تووشی قه‌بزیی ببێت. خواردنی پرته‌قاڵ یه‌كێك له باشترین ڕێگهچارهكانه بۆ ڕێگریی له قه‌بزیی، ده‌توانیت له خۆراكی ڕۆژانه‌ی منداڵه‌كه‌تدا پرته‌قاڵ زیاد بكه‌یت تا به دوور بێت له قه‌بزیی.
چاره‌سه‌ری ئێسكه‌نه‌رمه ده‌كات.
منداڵان له به‌رامبه‌ر ئێسكهنهرمهدا زۆر هه‌ستیارن، چونكه هێشتا ئێسكه‌كانیان به‌هێز نییه، پرته‌قاڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ماده كانزایییهكانی وه‌ك كالیسیۆم، ئاسن، مه‌نگه‌نیز، مه‌گنیسیۆم و مسه، ئه‌مانه‌ش ڕێگریی له تووشبوون به ئێسكه‌نه‌رمه ده‌كه‌ن.
به‌هێزكردنی توانای بینایی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرته‌قاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A و فلانوئیدهكان و چه‌ند ماده‌یه‌كی تر یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی چاو و پێست ده‌دات و بینایی به‌هێز ده‌كات.