چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌سوو و به‌تایبه‌ت خه‌سوو كه ده‌كاته دایكی هاوبه‌شی ژیانت، پێویسته زۆر به ورده‌كاری بێت له‌گه‌ڵیان و ئاگاداری هه‌ر مامه‌ڵه و قسه‌كردنێكت بیت، چونكه به هه‌ڵه تێنه‌گه‌یشتن و قسه‌یه‌كی ڕه‌قی نێوانتان، ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌واوی ژیانت تێك بچێت و ببێته هۆی جیابوونه‌وه له مێرده‌كه‌ت و بێ سه‌رپه‌رشتكردنی منداڵه‌كانت.
بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسووده و دوور له كێشه له‌گه‌ڵ دشه‌كانت و خه‌سووت به‌ڕێ بكه‌یت، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و قاڵبه كۆنه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و قسه‌ی ده‌می خه‌ڵكت بیستووه له‌سه‌ر خه‌سوو، له‌ناوی ببه‌یت و یاسا و ڕێسایه‌كی تایبه‌ت به خۆت بۆ پێوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌سووت دابنێیت.
ئه‌گه‌ر له مانگی یه‌كه‌می هاوسه‌رگیریته‌وه به چاوێكی خراپه‌كاری و دوژمنایه‌تی سه‌یری ڕه‌فتاره‌كانی ماڵی خه‌سووت كرد و هه‌موو كاردانه‌وه‌كانی ئه‌وانت به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی لێك دایه‌وه، بێگومان ژیانی داهاتووت ده‌بێته دۆزه‌خ و به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن كه خۆتت بۆ ئاماده كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك تێكه‌ڵی ئه‌و خانه‌واده‌یه ده‌بیت، پێویسته زۆر به وریایی بڕیار بده‌یت و نه زۆر خۆتیان لێ دوور بخه‌یته‌وه و به دوژمنیان تێ بگه‌یت، نه ئه‌وه‌نده خۆت نزیك بخه‌یته‌وه و له خۆته‌وه بڵێی له جێی خێزانه‌كه‌ی منن، چونكه مانگی یه‌كه‌م تا ساڵی یه‌كه‌می هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شت تۆ هێشتا له تاقیكردنه‌وه‌یت و ماوته له سروشتی ژیان و چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتی خێزانێكی تر تێبگه‌یت.
بووكی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی هاوسه‌رگیریت سه‌ركه‌وتوو بیت له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌سووت، به‌رده‌وام ڕه‌فتاری خۆت و براژنه‌كانت بهێنه به‌رچاوت، ئایا براژنه‌كه‌ت ئه‌م ڕه‌فتاره خراپانه‌ی تۆ به‌رامبه‌ر خۆت یان دایكت كه ده‌كاته خه‌سووی ئه‌و بكات، چ كاردانه‌وه‌یه‌كت ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر هیچ ده‌ساڵاتێكیشت نه‌بێت كاره‌كه‌ت خراپتر ده‌ڕوات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه به شێوازێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌سووت بكه، حه‌ز بكه‌ی هه‌مان شت به‌رامبه‌ر دایكت بكرێته‌وه.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه هه‌موو دایكێك كه ژن بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌هێنێت، پێی وایه ئه‌م كچه كوڕه‌كه‌ی ڕفاندووه و له به‌شه دایكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌می كه‌م كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت بۆ دایكه هه‌ستیار و سۆزدارییه‌كان، یان ئه‌و دایكانه‌ی خاوه‌نی یه‌ك كوڕی تاقانه‌ن، تۆزێك زۆریان ده‌وێت تا ڕازی بن به‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان ببه‌خشن.
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره دایكانه زیاتر قورس و ئه‌سته‌مه، پێویسته زۆر ورد بیت و چاوه‌ڕوانی هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپ بكه له پێناو كوڕه‌كه‌ی به‌سه‌ر تۆی بڕژێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت تۆ به لێهاتوویی و مامه‌ڵه جوانه‌كانت وا له خه‌سووت بكه‌ی خۆزگه بخوازێ زووتر تۆی بهێنایه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و حه‌وت ڕه‌فتاره‌ن كه نابێ به‌رامبه‌ر خه‌سووت بیكه‌یت و له جیاتی ئه‌وانه ڕه‌فتارێكی گونجاو بكه‌یت:
1- له سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تدا هه‌رگیز زیاد له پێویست خۆت به پاككردنه‌وه‌ی ماڵی خه‌سووت و خواردن ئاماده‌كردن ماندوو مه‌كه، چونكه مرۆڤه‌كان به‌و شێوه‌یه دروست بوون، مانگێك ئه‌و كاره بكه‌یت و یه‌ك ڕۆژ نه‌یكه‌یت، كێشه و ناكۆكی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و مه‌جبوورت ده‌كات ئیشه‌كه بكه‌یت، تۆش كه له توانات نامێنێ، ده‌كه‌ویته بۆڵه و شه‌ڕكردن.
2- هه‌رگیز یاسا و ڕێسا تایبه‌تییه‌كانی ژیانی خۆت به‌سه‌ر ماڵی خه‌سووت مه‌سه‌پێنه، ئه‌وان چه‌ند ساڵه به‌م شێوه‌یه ژیاون و ناكرێ له‌به‌ر تۆ پلانی ژیانیان بگۆڕن و ده‌ستكاری بكه‌ن، تۆ ده‌توانی ئه‌و شتانه‌ی پێت خۆشه له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ت و منداڵه‌كانت جێبه‌جێ بكه‌یت، به‌ڵام هه‌رگیز له‌و سنووره نه‌ڕواته ده‌ره‌وه، بۆ نموونه كاتێك ئامۆژگارییه‌كت ده‌كه‌ن یان له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانت شتێكت پێ ده‌ڵێن، یه‌كسه‌ر مه‌ڵێ من خۆم فڵان بوار شاره‌زام و ماسته‌رم له به‌خێوكردنی منداڵ هه‌یه، چونكه هه‌ر چییه‌ك بكه‌ی پێویستت به ئامۆژگاری له خۆت گه‌وره‌تر هه‌یه و ئه‌ویش وه‌ك نه‌نكی منداڵه‌كانت مافی خۆیه‌تی قسه‌ی تێدا بكات، ئه‌گه‌ر به دڵت نه‌بوو، به شێوازێكی جوان بڵێ سوپاس بۆ ئامۆژگارییه‌كانت، پێویست به‌وه ناكات به‌رپه‌چی قسه‌كه‌ی به ناشیرینی بده‌یته‌وه.
3- له مێشكی خۆت ده‌ربێنه كه بڵێی %100 بیركردنه‌وه‌ی خه‌سووم هه‌ڵه‌یه، چونكه له سه‌رده‌مێكی تردا ژیاوه، چونكه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت سێ ڕێی ڕاست هه‌بێت و هه‌ر یه‌كێكتان به ئاماژه‌یه‌ك بۆی بڕۆن.
4- كاتێك مێرده‌كه‌ت ڕه‌فتارێكی باش به‌رامبه‌ر دایك و خوشكه‌كانی ده‌كات، یان سه‌ردانیان ده‌كات هه‌رگیز مه‌ڵێ ئه‌وه چاكه‌ی من بوو فێرم كرد، ئه‌گه‌ر نا كوڕه‌كه‌تان بێ هه‌ست و سۆزه، چونكه هه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی خۆته له كاتی ساده‌ترین كێشه‌ی نێوان مێرده‌كه‌ت و ماڵی باوكت وا ده‌كات به هه‌موویان هێرش بكه‌نه سه‌ر تۆ و بڵێن تۆ ئه‌مه‌شت فێر كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت ئه‌وان ئه‌و شته له مێشكیان دروست ده‌بێت و مافی خۆشیانه.
5- كاتێك ناكۆكییه‌ك له نێوان خۆت و ماڵی خه‌سووت ڕوو ده‌دات، منداڵه‌كانت له ماڵی باوه‌گه‌وره و نه‌نكیان بێبه‌ش مه‌كه، چونكه ناكۆكی شتێكه و سیله‌ی ڕه‌حم شتێكی تره، ده‌بێت ئاگادار بیت هه‌میشه پێوه‌ندی نێوان منداڵه‌كانت و ماڵی خه‌سووت پته‌و بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌چوویته لایان، به مێرده‌كه‌تدا بیاننێره.
6- هه‌رگیز قسه‌ی ناشیرین به‌رامبه‌ریان به‌كار مه‌هێنه و بێ ڕێزی مه‌كه، ئه‌وان به په‌روه‌رده و ڕه‌وشتی خۆیان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و تۆش به هی خۆت، مه‌هێڵه ڕه‌فتاری ناشیرینی یه‌كێك له‌وان كار بكاته سه‌ر په‌روه‌رده‌كه‌ی تۆ، چونكه هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ك به قسه‌ی جوان و شیرین ده‌سڕێته‌وه، هه‌وڵ بده ئه‌و كه‌سه تۆ بیت كه ده‌ستپێشخه‌ری چاكه و ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌یت.
7- هه‌رگیز خۆت به‌راورد مه‌كه به خه‌سووت یان دشه‌كانت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت، بۆ نموونه: به مێرده‌كه‌ت بڵێی بۆچی دایكت مه‌كیاج ده‌كا و من نابێ بیكه‌م؟ یان بۆچی خوشكه‌كانت له‌چك ناكه‌ن و من ده‌بێ بیكه‌م؟ ئه‌م شتانه ته‌نیا ئاستی خۆتی پێ نزم ده‌بێته‌وه و له كه‌سایه‌تیی خۆت كه‌م ده‌كاته‌وه، وا ده‌كات مێرده‌كه‌ت تۆی له‌به‌رچاو بكه‌وێت و تۆ به كۆكراوه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی بزانێت.