په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان: ناكرێت گفتوگۆ و دانیشتن له‌سه‌ر كێشه‌كان ره‌ت بكرێته‌وه
بڕیارده‌رى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك به‌بێ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت و نابێت كارێك بكرێت كه گفتوگۆ ره‌ت بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئاب/ ئۆگستس، عه‌بدوڕه‌حمان عه‌لى بڕیارده‌رى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، بێگومان جڤاتى نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى نێو گۆڕان بڕیارى له‌باره‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان داوه، به‌ڵام به‌بێ گفتوگۆ هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت.
زیاتر گوتى، ناكرێت گفتوگۆ و دانیشتن له‌سه‌ر كێشه‌كان ره‌ت بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ پارتى بێت یان هه‌ر حزبێكى تر، چونكه ئه‌گه‌ر كێشهیهكان نه‌برێته سه‌ر مێزى گفتوگۆ، ئه‌وه هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك نابێت.
پێشتر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راى گه‌یاندبوو ئاماده‌ن به‌بێ مه‌رج په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له دوایین راگه‌یه‌نراوى حزبى باسى هیچ واده‌یه‌كى بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى نه‌كردبوو.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی ناكۆكی سیاسی له نێوان پارتی و گۆڕان له ساڵی 2015ه‌وه دانیشتنه‌كانی وه‌ستێنران و یوسف محه‌مه‌دی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌هاته‌وه بۆ هه‌ولێر، پێشتر گۆڕان داوای دانیشتن و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به بێ مه‌رجی پێشینه ده‌كرد، ئێسته پارتی ئاماده‌یه بێ مه‌رج په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه و ده‌سپێشخه‌ریشی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له نێوان پارتی و گۆڕان، به‌ڵام تا ئێسته گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌ی پارتی نه‌هاتووه‌ته پێش.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم