شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی تووشبووانی له دنیادا زیادی كردووه، بێگومان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه خواردنی خۆراكی ناته‌ندروسته.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی تایبه‌ت به سیستمی خۆراك، هه‌ندێك جۆری خواردن، یه‌كێكن له‌و خۆراكانه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و جۆره‌كانی زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌و خۆراكانه‌ی هۆكاری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ن كامانه‌ن:
یه‌كه‌م - شه‌كر ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نسۆلین له خوێندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه له له جه‌سته‌دا، له‌بری ده‌كرێت هه‌نگوین یان سه‌رچاوه سروشتییه شیرینه‌كان به‌كار بێنرێت.
دووه‌م - گۆشتی ئاماده‌كراوی نێو قوتووه‌كان یان كیسه‌كان، ئه‌گه‌ری ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس به‌ڕێژه‌ی 67% به‌رز ده‌كاته‌وه، چونكه بڕێكی یه‌كجار زۆر ماده‌ی كیمیایی تێدایه له‌گه‌ڵ ماده‌ی پارێزه‌ر كه سه‌رچاوه‌ن بۆ شێرپه‌نجه.
سێیه‌م - ماسی سوودێكی زۆری هه‌یه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ماسییانه‌ی له‌ناو پڕۆژه‌ی حهوزهكاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن زیانی هه‌یه، چونكه به ماده‌ی كیمیایی گه‌وره ده‌كرێن و هاوكات سه‌رچاوه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆس و میكرۆبه، به‌هۆی بچووكی ئه‌و جێیانه‌ی تێیدا به‌رهه‌م دێت.
چواره‌م - هه‌موو ئه‌و زه‌یت و ڕۆنانه‌ی ڕووهكی نین و له ماده‌ی كیمیایی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات.
پێنجه‌م - په‌تاته‌ی سووره‌وه‌كراو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر به‌رزدا ئاماده ده‌كرێت، ماده‌ی "ئه‌كریلامید" تێیدا به‌رز ده‌بێته‌وه و خوێشی پێوه ده‌كرێت، كه هه‌ردووكیان سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ن.
شه‌شه‌م - گه‌نمه‌شامی یه‌كێكی تره له‌و خۆراكانه‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه، به‌هۆی بوونی ترشی "بیروفلوروكنانویك" كه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و جگه‌ر و مه‌مك و غوده و خوێنه.
حه‌وته‌م - ئاردی سپی به‌شێكی زۆری ئیشه‌كانی هه‌ویری پێ ئاماده ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جوان بێت ئه‌و ئارده گازی كلۆر یان كۆمه‌ڵێك ماده‌ی زیانبه‌خشی تێدا به‌كار دێت له‌كاتی به‌رهه‌مهێنانیدا، ئه‌مه جگه له دووباره به‌كارهێنانی شه‌كر تێیدا كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی شێرپه‌نجه‌یه و سه‌رجه‌م كاربۆهێدراتهكان ده‌گۆڕێت بۆ شه‌كر له جه‌سته‌دا.
سه‌رچاوه/thetruthaboutcancer