كوێر چی دەبینێت؟

:: PM:05:41:16/08/2017 ‌

زۆرێك لە ئێمە وای بۆ دەچن كە بینین بریتییە لە رووناكی یان تاریكی، واتە رەش یان بینینی وێنەیەكی زیندوو، كەچی لە راستیدا رەشبینین جۆرێكە لە جۆرەكانی كوێری.

ئەوەی لای خەڵكی زانراوە كە بینین بریتییە لە ئاماژەیەكی كارەبایی، واتە یان ئاماژەیەكی نێگەتیڤ و كوێری تەواو وەیا پۆزەتیڤ كە بریتییە لە بینینێكی روون، لە راستیدا كەمێكن ئەو كوێرانەی كە بەتەواوی تەنیا رەش دەبینن، بەڵكو زۆرینەیان ناتوانن بە روونی ببینن و خەیاڵ دەكەن یان وێنەیەكی تەڵخ دەبینن كە ناجوڵێتەوە و هیچ پێشان نادات، كەسانێكیش رەنگە چەند ناوچەیەكی تاریك بە تەنیا ببینن یان هەیانە چەند ناوچەیەك بەتاریك و چەنێكی تر بە رووناكی و بەروونی دەبینن.

كریستینا هۆرتمان لە منداڵییەوە تووشی هەوكردنی تۆڕی چاوی بووە و بەتێپەڕبونی كات تووشی كوێری هاتووەتەوە، ئەو سەرەتا لای سەرەوە و خوارەوەی نەبینی و دواتر لایەكانی راست و چەپ، ئێستەش كوێرە، بەڵام بەتەواوەتی نا و دەتوانی بەگۆشەی 25 پلە ببینێت، هەروەها دەتوانێت رووناكی جیا بكاتەوە و جوڵانەوەی ببینێت.

بابەتەكە جیاوازە ئەگەر كەسێك بەكوێری لەدایك بووبێت وەیا لەدوای بینین كوێر بێت، ئەو كەسەی لەدایكبوونەوە كوێرە، رەش و هیچ شتێك نابینێت و ئەو شتەش بۆیان ئاساییە و لەسەری راهاتوون، ئەوان لە مانای بینین تێناگەن و مێشكیان دركی پێ ناكات، ئەوان هیچ شتێك نابینن، تۆ بێنە خەیاڵتەوە كە هیچ شتێك تەنانەت رەشیش نەبینیت؟.

ئەوانەشی دوای بینین كوێر بوونە، سەرەتا خەونەكانیان ئاسایین و دواتر بەرەبەرە خەونەكانیان بۆ خەونی كوێرێك دەگۆڕێت، واتە لەو كەسانەی كە رەش دەبینن.

سەرچاوە: مەعلوومات





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل