حزبه ئیسلامی و گرووپه چه‌كداره‌كانى عێراق له پشته‌وه‌ى فرۆشتنى ماده‌ى هۆشبه‌رن
عێراق له وڵاتێكى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌بێته سه‌نته‌ری دابه‌شكردن، حزبه ئیسلامییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كان له 10 ساڵدا ملیۆنێك گه‌نجیان ئالووده‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر كرد. گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى كوردستانیش ده‌ڵێ رێژه‌كه له كوردستان زۆر كه‌متره له پێوه‌ره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له 14 ساڵى دواى رزگاركردنى عێراق له ده‌ستى رژێمى به‌عس، رۆژ دواى رۆژ به‌كارهێنه‌رانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له عێراق زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له ملیۆنێك عێراقی ئالووده‌ى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر بوون، ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ى كافتریاكانى به‌غدا و پارێزگاكانى باشووری عێراق بازرگانى به ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن حزبه ئیسلامییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كرێت.
به‌پێى ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و وڵاتانه ده‌خرێنه لیستى وڵاتانى به‌كارهێنه‌رى ماده‌ى هۆشبه‌ر كه 5%ی خه‌ڵكه‌كه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر به‌كار بهێنن، به‌ڵام به‌پێى رووپێوێكى هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ی به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له 0.02 تا 0.04 دایه.
به‌پێى راپۆرتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێسته عێراق بووه به رێڕه‌وێكى سه‌ره‌كیى گواستنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر له وڵاتانى به‌رهه‌مهێن بۆ وڵاتانى به‌كاربه‌ر، به‌و پێیه‌ش بێت 10%ى خه‌ڵكى عێراق تووشی به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌بنه‌وه و ده‌بنه ئالووده‌بوو.
به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى نیشتمانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر، ته‌نیا له به‌غدا 16 هه‌زار ئالووده‌بووى ماده‌ى هۆشبه‌ر خۆیان تۆمار كردووه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر كه زیاتر له هه‌زاریان ته‌مه‌نیان له نێوان (10 بۆ 14) ساڵدایه.
به‌پێى راپۆرتى نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوو رێڕه‌وی سه‌ره‌كیی هێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له ئێرانه‌وه بۆ عێراق هه‌یه، ئه‌وانیش كه‌نداوی عه‌ره‌بی و سنووری رۆژهه‌ڵاتى عێراق كه به ئێران به‌ستراوه‌ته‌وه و له پارێزگاى دیاله‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته به‌سڕه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ مافیا ئه‌فغانی و ئێرانییه‌كانى بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر سوودیان له فراوانى سنووره‌كه و كراوه‌یی وه‌رگرتووه كه هیچ پاسه‌وانێكى نییه، رێڕه‌وی یه‌كه‌م بۆ گواستنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وروپا به‌كار ده‌هێنن و رێڕه‌وی دووه‌میش بۆ وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بی، جگه له‌وه‌ى بۆ ناوخۆى عێراقیش ماده‌ى هۆشبه‌ر دابین ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، عێراق ئێسته ته‌نیا رێڕه‌وى گواستنه‌وه نییه، به‌ڵكو ناوچه‌ى دابه‌شكردنه و زۆرینه‌ى بازرگانانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌هێننه عێراق و له‌وێوه بۆ توركیا و به‌لقان و رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا ده‌یگوازنه‌وه، له باشووری عێراقیش ده‌یگوازنه‌وه بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بی و باكوری ئه‌فریقا.
محه‌مه‌د روبه‌یعی ده‌ڵێ ئێسته به ئاشكرا و له زۆر له كافتریاكانى به‌غدا ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌فرۆشرێت كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندان تاوانی كوشتن روویان داوه.
روبه‌یعی سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى نه‌هرێن بۆ پاڵپشتیكردنى ده‌ستپاكی و شه‌فافیه‌ت له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شی زۆری تاوانه‌كان هۆكاره‌كه‌ى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌رن.
ئێسته زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له عێراق ئالووده‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر بوونه و به‌رپرسانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ریش ناتوانن رووبه‌ڕووى ئه‌و دیارده‌یه بوه‌ستنه‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ى بازرگانى به ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن، گرووپى چه‌كداری مه‌ترسیدارن و حزبه ئیسلامییه‌كانیش له پشته‌وه‌ى بازرگانیكردنن به ماده‌ى هۆشبه‌ر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى داهات مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ماده‌ى هۆشبه‌ر له ده‌ره‌وه ده‌گیرێن، ئه‌وا له‌ناو گرتووخانه‌كانیشدا بازرگانى به ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كرێت و ئالووده‌بووه‌كان ده‌ستیان پێ ده‌گات".
زیاتر گوتی، "ته‌نانه‌ت له به‌شێك له پارێزگاكانى عێراق ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌چێنرێت".
روبه‌یعی ده‌ڵێ، ئێسته عێراق بووه‌ته وڵاتێكى به‌كارهێنى ماده‌ى هۆشبه‌ر نه‌ك وه‌ك جاران كه به‌شێك بوو له رێڕه‌وى ئه‌فغانستان، ئێران و عێراق بۆ گه‌یاندنى ماده‌ى هۆشبه‌ر به وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا.
روبه‌یعی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هۆكاری سه‌ره‌كیى زیادبوونى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكى سه‌دام حوسێن كه بڕیاری دا چیتر نابێت عێراق ئه‌و رێڕه‌وه بێت ماده‌ى هۆشبه‌ر پێیدا بگوازرێته‌وه بۆ وڵاتانى كه‌نداو، ئه‌مه‌ش وای كرد چیتر به كیلۆ به عێراقدا بۆ كه‌نداو نه‌ڕوات، به پێچه‌وانه‌وه وای كرد به رێژه‌ى كه‌م بهێنرێته ناو عێراق و بفرۆشرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، "جگه له‌مانه، فه‌رمانگه پێوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقیش رژد نین له له‌ناوبردنی ئه‌و مادانه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانانی ماده‌ى هۆشبه‌ر".
به‌پێ ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیى ئاسایش له كوردستان، 533 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر گیراون، له‌ناویاندا شه‌ش ژن هه‌ن. له‌و ژماره‌یه‌شدا 106 كه‌سیان دوای ره‌وانه‌كردنى كه‌یسه‌كانیان بۆ دادگاكان ئازاد كراون و 255یان سزا دراون.
هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كانى ئاسایش كه له لاپه‌ڕه 82ى راپۆرتى ساڵى 2016ى ره‌وشی مافه‌كانى مرۆڤ كه ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ساڵى رابردوو 37 كلیۆ و نیو ماده‌ى هۆشبه‌ر و سه‌تان هه‌زار شریتی ده‌رمانى پزیشكى هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
د. خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوان و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێ، پێداچوونه‌وه‌یان به یاسای چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئالووده‌بووانى ماده‌ى هۆشبه‌ری عێراق كردووه، گونجاندوویانه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمى كوردستان به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنن، وه‌ك نه‌خۆش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێ، له كوردستان 111 كه‌س خۆیان تۆمار كردووه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر دژى ماده‌ى هۆشبه‌ر له به‌شه‌كانى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كمان ناردووه بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر دراوه، به‌پێى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه كه وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسایش به‌شێكن لێى، تاوتوێى وردی كۆنتڕۆڵی بازگه و سنووره‌كان كراوه، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و ده‌رمانخانه‌ى كه ئه‌و مادانه ده‌فرۆشن ده‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتى بكرێن و لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند داده‌مه‌زرێنرێت بۆ رێگه‌گرتن بۆ هێنانى ده‌رمانه‌كانى هۆشبه‌ر كه ئه‌مه به دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نیشتمانى هاورده‌كردنى ده‌رمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. خاڵس قادر وا ده‌ڵێت.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا به‌شێكى زۆری ماده‌ى هۆشبه‌ر كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، "مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر كوردستان به‌و قه‌باره گه‌ه‌وره‌یه نییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وڵاتانى دراوسێ كه وڵاتانى به‌كارهێن و تڕانزێتى ماده‌ى هۆشبه‌رن. له هه‌رێمى كوردستان رێژه‌كه له یه‌ك زۆر كه‌متره".
به‌گوێره‌ى یاسای ژماره 68ى ساڵى 1965، بازرگانیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر و به‌رهه‌مهێنان و چاندنى قه‌ده‌غه كراوه، له ماده‌ى 14ی یاساكه ئه‌وانه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنن سزای گرتن كه‌متر له ساڵێك یان سزای پێ ژماردنیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت به مه‌رجێك دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، له بڕگه‌ى دووه‌مى ماده‌ی 14 له‌باره‌ى بازرگانانی ماده‌ى هۆشبه‌ر، سزای له سێداره‌دان یان گرتنى بۆ هه‌تایی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وشە -
فه‌رمان سادق