به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام، پێش ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بچێته سه‌ر فه‌یسبووك، له‌و تۆڕه‌دا ته‌نیا وێنه‌یان داده‌نا، به‌ڵام ئێسته جگه له ناردنی نامه و ڤیدیۆی ڕاسته‌وخۆ و تایملاین و چه‌ندان خزمه‌تگوزاریی نوێ، ده‌یه‌وێ شێوازی كۆمێنتنووسینیش پێش بخات.
كاتێك له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كت چه‌ند كۆمێنتێكت بۆ هاتبێ، دواتر بینیوته ده‌ته‌وێ وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س وه‌ڵامی خۆی بناسێته‌وه، پێویسته ناوه‌كانیان تاگ بكه‌یت، به‌ڵام له‌مه‌ودوا هاوشێوه‌ی فه‌یسبووك ئه‌و كێشه‌یه نامێنێ و هه‌ر كۆمێنته له ژێر خۆی ده‌توانی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه.
یه‌كێكی تر له خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌شداربووانی فه‌یسبووك لێی ڕازین، ده‌توانی به كۆمێنت ڤیدیۆ بنێری و وێنه دانبێی، به‌ڵام له ئینستاگرام ئه‌وه‌ت نه‌ده‌توانی بكه‌ی، كۆمپانیای فه‌یسبووك ئه‌و خزمهتگوزارییهشی بۆ تۆڕه‌كه‌ی تریشی كه ئینستایه زیاد كردووه.
ئه‌وه‌ی به‌لای به‌كارهێنه‌رانه‌وه گرنگه زۆربه‌ی له هه‌ردوو تۆڕه‌كه‌دا هه‌ن، كه‌واته پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه بۆچی هه‌ریه‌كه‌مان له فه‌یسبووكیش و ئینستاگرامیش ئهكاونتمان هه‌بێ؟ ئه‌م پرسیاره‌یه وای كردووه فه‌یسبووك ناوێرێ خزمه‌تی دانانی لینك و پۆستكردن به‌بێ وێنه له ئینستاگرام دا‌نێت، له به‌رامبه‌ریشدا تایبه‌تمه‌ندییه ورده‌كانی وێنه كه له ئینستاگرامدا هه‌ن، نایخاته فهیسبووكهوه، هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك به دیسكتۆب نایه‌ڵێ به ته‌واوی خزمه‌ته‌كانی ئینستاگرامت ده‌ست بكه‌وێ.
ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی ئینستاگرام بڕیاری داوه بیكات، ده‌بێته ڤێرژی 24ی ئه‌په‌كه و له هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرید و ئای ئۆ ئێس له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر له دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه/
ئه‌لعه‌ربییه