ناوى ئه‌و كۆمپانیایانه ئاشكرا كرا كه به‌نزینى خراپ دێننه سلێمانی
سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێ رێگری له هاتنی ده‌یان تانكه‌ری سووته‌مه‌نی كراوه كه ویستراوه هاورده‌ی شارى سلێمانی بكرێت و ئه‌و ناوى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئاشكرا كرد كه له ماوه‌ى رابردوو به‌نزینى خراپیان هێناوه بۆ شاره‌كه.
غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئاب/ ئۆگه‌ستس به "وشه"ى راگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ مانگدا له مه‌رزی (په‌روێزخان) و (باشماخ)ه‌وه رێگری له زیاتر له 563 ته‌نكه‌ری به‌نزینی بێ كوالیتی و نا ته‌ندروست كراوه كه ویستراوه هاورده‌ی ناو شارى سلێمانی بكرێت.
زیاتر گوتى، به‌پێى لێكدانه‌وه‌یه‌ك له‌م سێ مانگه‌دا، هه‌موو رۆژێك زیاتر له هه‌زار و 569 ئۆتۆمبێل له به‌نزینى خراپ پارێزراون له سلێمانی.
د.غالب محه‌مه‌د ناوى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئاشكرا كرد كه له ماوه‌ى رابردوو به‌نزینى خراپیان هێناوه و دواتر ته‌نكه‌ره به‌نزینه‌كان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه، كه بریتیین له كۆمپانیاكانى پترۆلیستان و قه‌یوان و سموود وه‌ته‌ن و ساوس كوردستان و چۆمان گرووپ و رازی و سه‌ركه‌وت گرووپ.
هاوكات باسى له‌وه‌ش كرد كه به‌شێكى تر له كۆمپانیاكان بریتین له به‌هار گرووپ و و نینكاس.
پێشتریش چه‌ندان تانكه‌رى به‌نزینى تر‌ى كوالیتى خراپ له مه‌رزه‌كانى كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ى ئێران كرانه‌وه، كه به‌گوێره‌ى پشكنینه‌كان بۆ به‌كارهێنان نه‌ده‌گوونجان.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم