كورد له پێگه‌یه‌كی به‌هێز و ده‌ورووبه‌ریشی له دۆخێكی پشێویدایه
راوێژكارێكى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند كه ریفراندۆمی هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز و به هیچ جۆرێك دوا نا‌خرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئاب/ ئۆگه‌ست، هێمن هه‌ورامی راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پانێڵێكى تایبه‌تدا له شارى دهۆك راى گه‌یاند، هه‌ر كاتێك كورد به‌هێز بووبێت، له به‌رامبه‌ریدا موجامه‌له‌یان كردووه و كاتیان پێ كوشتووه و هه‌ر كاتێكیش هه‌ستیان كردبێت تۆزێك به‌رامبه‌ر به كورد به‌هێز بووبن، په‌لاماریان داوه.
زیاتر گوتى، ئێسته كورد له پێگه‌یه‌كی به‌هێزدایه و ده‌ورووبه‌ر له دۆخێكی پشێویدایه و هه‌ست ده‌كه‌ن كه به‌رامبه‌ر به كوردستان ئه‌و هێزه‌ی جارانیان نییه، بۆیه پێمان ده‌ڵێن ئێسته كاتی ریفراندۆم نییه.
هه‌ورامى راى گه‌یاند، ئه‌وانه‌ى باسى دواخستنى ریفراندۆم ده‌كه‌ن پێیان ده‌ڵێین مێژووی پێنج سه‌د ساڵه‌ی كوردستان جارێكی تر دووباره‌ی ناكه‌ینه‌وه و ریفراندۆم به هیچ شێوه‌یه‌ك دوا نا‌خرێت.
راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى، تا نه‌بینه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ناتوانین بڵێین ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتووین.
حه‌وتی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم