نوێترین زانیارى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش
تا ئێسته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ته‌نیا خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چه‌ند فه‌رمانده‌ییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌پێى خشته‌كه‌ش سبه‌ى كۆتایى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئاب/ ئۆگه‌ست، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس كه له‌سه‌ر داواى خۆى ناوى بڵاو ناكرێته‌وه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌سازی ته‌واوى كردووه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتى، رۆژى یه‌كشه‌م و دووشه‌مى داهاتوو كه ده‌كاته 20 و 21ى ئاب/ ئۆگه‌ست، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌یه‌كى فره‌وانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ى زانیارى سه‌رچاوه‌كه خشته‌كه به‌شێكى زۆر له دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.
مانگى رابردوو "وشه" زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى ته‌واوى بۆ دابه‌شكردنى مووچه به‌ده‌ست گه‌یشتووه و رۆژێك دواى ئه‌وه خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه بڵاو كرایه‌وه.
به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان تا ئێسته فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌ت مووچه‌ى مانگى شه‌شیان وه‌رنه‌گرتووه، هاوكات هه‌فته‌ى رابردوو كۆتایى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسانى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و خانه‌نشینانى سه‌ربازى هات.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم