خۆراك بەسەر دەیان خێزانی ئاوارە دابەش دەكرێت

:: PM:09:04:16/08/2017 ‌

لە درێژەی پڕۆسەی دابینكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ ئاوارەكان، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراك لە هەڵمەتێكدا پارسێلی خۆراكی مانگی هەشتیان بۆ هەزار و 850 خێزانی ئاوارە دابین كرد.

ئەمڕۆ رێكەوتی ١٦ی ئاب/ ئۆگەستس، تیمەكانی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی نێرگزلی سەربە قەزای شێخان، بە هاوئاهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراك، بەشەخۆراكی مانگی هەشتی هەزار و ٨٥٠ خێزانی ئاوارەیان دابەش كرد.

بەرنامەی جیهانی خۆراك لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێكی سەربە رێكخراوی جیهانی UN و گەورەترین رێكخراوی ئینسانی جیهانییە بەناوی "hunger and promoting foodsecurity".



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل