كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی هه‌ستاوه به دروستكردنی ئامێرێكی سوودبه‌خش به‌هۆی زۆری زبڵ له چێشتخانه و ماڵه‌كاند، به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕۆژانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا فڕێ ده‌درێت و نزیكه‌ی 238 تۆن ده‌بێت.
ئه‌وان هه‌ستاون به دروستكردنی ئه‌م ئامێره تاوه‌كو و سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ دروستكردنی په‌ینی كشتوكاڵی سروشتی بۆ باخچه و گوڵه‌كانی ماڵه‌وه.
ئه‌م ئامێره كڕینی هه‌رزانه و له ماڵه‌وه شێونێكی گه‌وره ناگرێت، ڕه‌نگی سپی و ڕه‌شی به‌رهه‌م هێنراوه.
كاتێك له ماڵه‌وه خۆراكێكی زیاده‌ت ده‌مێنێته‌وه، ئیتر ده‌توانی فڕێی بده‌یته ناو ئه‌م ئامێره و ئه‌ویش شی ده‌كاته‌وه و ئاماده‌ی ده‌كات وه‌ك و په‌ینی سرووشتی بۆ باخچه و گوڵه‌كانی ناو ماڵدا.
ئه‌م ئامێره به پاترییه‌كی بارگاویكراوی خۆر كار ده‌كات كه هه‌ردوو هه‌فته جارێك پێویستیت به پاترییه‌كه له‌م چه‌شنه ده‌بێت، بۆیه به ئامێرێكی ته‌ندوست و كه‌م مه‌سڕووف ناونراوه.
له سه‌رتای چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵای 2017 ئه‌م ئامێره خراوه‌ته بازاڕه‌كانی جیهاندا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆرترین كڕیار به ڕوویه‌وه بچن.
ئامانجی كۆمپانیایه‌كه فڕێ نه‌دانی ئه‌و خۆراكه سوودبه‌خشانه‌ی ماڵه‌وه‌یه بۆ ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ سوود له به‌رماوه‌كانیش وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مبوونی ئه‌م كاره‌ش سه‌رجه‌م خۆراكه‌كانی ده‌یخۆین ته‌ندروست ده‌بن، چونكه به په‌ینی سرووشتی گه‌وره ده‌بن له ڕێگه‌ی ئه‌م ئامێره‌وه.
سه‌رچاوه:
dezee