شاژنه ڕانیا ناسراوه به بوونی چاوێكی دراماتیكی و نهێنی جوانی خانمانی عه‌ره‌بی لێ نراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێكه له چالاكترین شاژنه‌كانی دنیا.
شاژنی ئوردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووخۆشه، له هه‌مان كاتدا ناسراوه به یه‌كێك له شاژنه جوان و سه‌رنجراكێشه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
جوانی جلوبه‌رگ و ڕۆشنبیری له قسه‌كردنی، بووه‌ته جێی باسی میدیا جیهانییه‌كان، هه‌میشه پۆشاكێك ده‌پۆشێت له‌گه‌ڵ كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی یه‌ك بگرێته‌وه، قژێكی قاوه‌یی سرووشتی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێستێكی بریقه‌دار، هه‌میشه ئاره‌زووی ڕه‌نگی ئارام ده‌كات.
ته‌مه‌نی شاژنه‌كه‌ی ئوردن 47 ساڵه و به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی كوێته، به‌ڵام جیاواز له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته عێراقییه‌كانی زۆر خۆش ده‌وێت.
خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌رده‌نی دپلۆماسی پادشاییهكه، هه‌ڵگری ئه‌م جۆره ناسنامه‌یه قه‌ده‌غه‌یه له‌و وڵاته‌ی سه‌ردانی ده‌كات پاره‌ی ئوتێل و فڕۆكه و هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت، به تایبه‌ت شاژنی ئه‌و وڵاته كه ده‌ستلێدان له شاژن به ده‌ستلێدان له كه‌رامه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دێت.
شاژنه ڕانیا زۆر گرنگی به بواری منداڵ و ئافره‌ت ده‌دات، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانی ڕۆژنامه‌نووسی بیانی و ئوردنییه، له بچووكترین چالاكی ئافره‌تانیش به‌شداری ده‌كات.
ژنێكی نه‌رم و نیانه، به‌ڵام له بڕیاردان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری ڕه‌قه، پێشتر له بانكێك به‌ڕێوبه‌ر بووه و دواتر له كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵماس كاری كردووه به نهێنی، ماوه‌یه‌ك به نهێنی خۆشه‌ویستی مه‌لیكی ئێسته‌ی ئوردن بووه و بووه‌ته هاوسه‌ری.
كه‌مترین پاسه‌وان له‌گه‌ڵی ده‌ڕواته شوێنه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی و زۆرترین گله‌ییه‌كانی وڵات به‌ده‌ست ئه‌و ده‌گات و ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
خاوه‌نی دوو كوڕ و دوو كچه، سه‌رجه‌م منداڵه‌كانی به مافی خۆیان به بڕیاری شاژن له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاسته‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی بڕیووه.
له داڤۆس هه‌موو ساڵێك به نوێنه‌رایه‌تی ئوردن به شداری كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له سویسڕا ده‌كات و یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاژنه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی.
سه‌رچاوه:
queenrania