دوای ئه‌وه‌ی بینه‌ری فیلمه تازه‌كه‌ی به‌ناوی "تصبح علی خیر"، له سینه‌ماكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بینه‌ری تێپه‌ڕاند و گه‌یشته سینه‌ماكانی هۆلیوود و له چین نمایش كرا، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌بی فلیمه‌كه‌ی هه‌موو جیهان بیبینێ.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، تامر حوسنی وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری عه‌ره‌بی بانگێشتی سینه‌ماكانی هۆلیود كرا و فیلمه‌كه‌شی به ئاماده‌بوونی نمایش ده‌كرا.
هاوكات ئاهه‌نگێكی ڕێزلێنان له ئه‌مه‌ریكا ساز كرا و به وێنه‌وه خرایه ڕوو كه تامر حوسنی وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری عه‌ره‌بی فیلمه‌كه‌ی له سینه‌ماكانی هۆلیوود له چین نمایش ده‌كرێت و بینه‌ری زۆریشی هه‌بووه.
تامر حوسنی له‌دایكبووی ساڵی 1977، دایكی سووریه و باوكی میسڕییه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌بێت كه دایك و باوكی جیا ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ دایكی و برا گه‌وره‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له هه‌ژاریدا.
سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی منداڵی له وێستگه‌كانی به‌نزین و سوپه‌رماركێته‌كان و سه‌رشه‌قامه‌كان كاری كردووه، به‌ڵام ئێسته یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به هۆی پڕۆژه‌یه‌كی خوێنبه‌خشینه‌وه ناوی چووه نێو كتێبی گینسه‌وه.