ئایفۆن كێشەی تێكچوونی شەحنكەرەوە چارەسەر دەكات

:: PM:01:44:02/11/2016 ‌

پێشبینی دەكرێت كە كۆمپانیای ئەپڵ، چەندان گۆڕانكاری لەسەر هاندی داهاتووی "ئایفۆن8" ئەنجام بدات كە بڕیارە لە 2017 دەربچێت، لەوانە شەحنكردنەوەی لە رێگەی بلووتووسەوە، بەوەش كێشەی تێكچوونی وایەری شەحنكردنەوەی نامێنێت.

مەبەستی كۆمپانیا ئەمەریكایییەكە لەو هەنگاوەی ئەوەیە كە ئەو كێشەی زۆرینەی بەكارهێنەرانی هاندی ئایفۆن بەهۆیەوە دەناڵێنن، بریتییە لە زوو خراپبوونی سەر و وایەری شەحنكردنەوەكەی تەنانەت ئەگەر ئەسڵیش بێت.

ئەو جۆرە شەحنكەرەوە بێتەلەی ئایفۆن لە شاری تایبێ لە تایوان دروست دەكرێت، ئەوەش بەپێی ئەو زانیارییانەی لەناو كارگەكەوە دزەی كردووە.

ئەمە و بڕیارە هاندی ئایفۆن8 لە ساڵوەگەڕی دەیەمی یەكەم بەرهەمی مۆبایلی كۆمپانیای ئەپڵ بخرێتە روو و چاوەڕوان دەكرێت كە ئەپڵ چەند مۆدێلێكی ئایفۆن8 بخاتە روو لە بارەی دیزایەنەوە.

سەرچاوە: سكای نیوز


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل