☰ بەشەکان
×
ناوخۆ
دەرەوە
ئابووری
راپۆرت
چاوپێکەوتن
ڤیدیۆ
وتار
کۆمەڵایەتی
کو‌لتوور
تەندروستی
هەمەرەنگ
ئەرشیڤ
نوێترین ده‌ركه‌وتنی لۆكه زاهیر ببینه
::
PM:10:57:16/08/2017
گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "لۆكه زاهیر"، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه.
دوو وێنه فۆتۆگرافه‌رێك بۆی گرتووه و وێنه‌ی سێیه‌می له دیمانه‌ی پڕۆگرامی ته‌له‌فزیۆنێكدایه، ماوه‌یه‌كه به نهێنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی هه‌یه.
هه‌وادارانی بۆیان نووسیووه، به‌م ته‌مه‌ن زۆره‌ی هه‌یه‌تی ئه‌وه‌نده جوان ده‌رده‌كه‌وێت له شازاده‌یه‌كی كوردی ده‌چێت.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره 25ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵدا بكرێت، هونه‌رمه‌ندان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان و كاری هونه‌ری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه لۆكه زاهیریش بۆ هه‌مان پلان هاتووه‌ته‌وه یان نا.
لۆكه زاهیر ئێسته له وڵاتی سویسڕا ده‌ژی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه و پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابیانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و هه‌میشه ئاوازی گۆرانییه‌كانی له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه بۆ داده‌نرا، به‌ڵام له پڕ و به‌بێ ڕوونكردنه‌وه، هه‌ردووكیان پێوه‌ندییه‌كانیان پچڕاند.
ئه‌و وێنانه‌ی لۆكه زاهیر له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر "محه‌مه‌د سه‌فا"وه، بڵاو كراوه‌ته‌وه و هه‌وادارانی توشی سه‌رسوڕمان كردووه.
25
وشە -
محەمەد میران
كۆكاكۆلا و پیپسی تۆمەتباری سەرەكیی پیسبوونی ژینگەن
گۆرانیبێژێك له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌كه‌وێ و گیان له ده‌ست ده‌دات
زۆرترین خوێنراو
مانگێک
هەفتەیەک
٢٤ کاتژمێر
فیدراسیۆنی نووسەرانی كورد لە دیاسپۆرا پیرۆزبایی یادی رۆژنامەگەریی كوردی دەكەن
سیمینارێك بۆ فارووق ره‌فیق له هه‌ولێر ساز ده‌كرێ
گۆرانیی "ماڵاوا ئەی ڕۆژانی خۆشبەختیم" نوێ كرایەوە
گۆرانییه‌كانی هونەرمەند جه‌لال سه‌عید نوێ ده‌كرێنه‌وه
ڤیدیۆ.. هونەرمەند حەسەن شەریف بەرهەمێكی نوێی هونەری خۆی پێشكەشی مەنسوور بارزانی كرد