ئاگۆستین (پاشای بچووك) له ٢٣ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ٣٥٤ له شارۆكه‌ی تاگاسی سه‌ر به شاری نومیدیایه، له وڵاتی جه‌زائیردا له‌دایك بووه. له‌م شاره‌دا مه‌سیحییه‌كان و سونه‌كان ده‌ژیان، ئه‌و كاته گه‌وره ماڵباته مه‌سیحییه‌كانی له‌م شاره‌دا ده‌ژیان ڕۆشنبیرییه‌كی كاتینییان هه‌بوو.
هه‌روه‌ك به شوێنه‌كه‌شدا دیاره، باوك و دایكی له چینێكی مامناوه‌ند كه‌م تا زۆر مه‌یخۆره‌وه بوون، زۆر زوو كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ڕه‌فتاری ناشرین له پاتریكیۆسی باوكی هه‌میشه سه‌رخۆشی ده‌ركه‌وت، وه‌كوو نه‌خۆشی ژنبازی و توڕه‌یی و ڕك، له‌وانه‌شه هه‌ر ئه‌و هۆكارانه وای له مۆنیكای دایكی ئاگۆستین كرد بێ، كه ڕووبكاته ئایینی مه‌سیحی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، هه‌رگیز شه‌رابی ئه‌هریمه‌ن نه‌خواته‌وه. مۆنیكا له ئاكامدا بووه مه‌سیحییه‌كی په‌ڕگر، سه‌رجه‌م ناكامی و شكسته‌كانی، له پاتریكیوسی مێردییه‌وه گۆڕی بۆ ئاره‌زووێكی به‌رزه‌فڕانه بۆ كوڕه‌كه‌ی.
زۆرترین زانیاری له باره‌ی ژیانی گه‌نجێتی ئاگۆستیندا به‌ر ده‌سته، سه‌رچاوه‌كه‌شی هه‌مان باسی به‌سه‌رهاتی خۆی له كتێبی (دانپێدانه‌كان)دا به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه سه‌رگوزشته‌ی سه‌رده‌مانی منداڵی و لاوێتی ئاگۆستینه، تیایدا به باسی خۆگۆشكردن و قۆناغه جیاوازه‌كانی پێشكه‌وتنی به‌ره‌و باوه‌ڕ سه‌رگه‌رم ده‌بیت.
هه‌ر له‌لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا ئاماده‌گی جدی و به‌هێزی سایه‌ی دایكی له‌سه‌راپای سه‌رده‌مانی منداڵی ئاگۆستیندا به‌دی ده‌كه‌ین، به جۆرێك كه هه‌موو شتێ له‌ژێر كاریگه‌ری خووڕه‌وشتی وه‌سواسئاسای ئاین پاكی دایكی‌دا ده‌وه‌ستایه‌وه، هه‌رچه‌نده له هیچ شوێنێكی كتێبه‌كه‌دا ئاگۆستین بوێری ناكات یه‌ك وشه له‌سه‌ر دایكی به‌سه‌ر زمانی‌دا بێت.
له شوێنێكدا به‌نه‌فره‌تكردن له خۆی كه, بۆ شیری دایكی گریاوه ده‌نووسێت، (كێ ده‌توانێ ئه‌و گوناهانه‌ی له ساوایه‌تیدا تووشیبووم، دووباره بیهێنێته‌وه یادم؟), له شوێنێكی تردا به‌بێ تانه‌وته‌شه‌ر و ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی پچڕانی به‌وانه‌كانی قوتابخانه‌وه ده‌نووسێ (به‌راستی تاوانبارێكی گه‌وره‌بووم).
پاشان له سه‌رده‌مانی هه‌رزه‌كاریدا به‌ڕاستی له ڕێگه‌ی راست لاده‌دات و له‌گه‌ڵ هاوپۆله چه‌توون و ناله‌باره‌كانیدا میوه‌ی دار هه‌رمێیه‌ك ده‌دزن، به‌شێكی ته‌واو له كتێبی (دانپیانانه‌كان)ی بۆ ئه‌نجامی ئه‌م به‌دكارییه شه‌رمه‌زارییه ته‌رخان كردووه, كه تیایدا ئاگۆستین بێ ڕێزانه له‌عنه‌ت و نه‌فره‌ت ئاڕاسته‌ی كه‌سێتی ناپاكی خۆیده‌كات:(دابه‌زینی رۆحی ناپاك و مه‌لعوون، كه له عه‌رشی په‌ری ئاسمانه‌وه بۆ قوڵایی بێ سنووری چاڵێك ئاژووت)، شه‌ش به‌شی تر له‌م كتێبه له‌سه‌ر هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بێت و له كۆتاییدا ده‌نوسێ: (ئای كه‌سێك هه‌یه تا گرێی ئه‌م گڵۆڵه سه‌ره‌داوه ونبووه بكاته‌وه؟ من له ڕوانین به‌و ناپه‌سه‌ندییه له ناخمدا، یان ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له‌و چه‌شنه كاره دزێوه‌دا له‌رز دامده‌گرێ).
ئاگۆستین مناڵێكی زۆر زیره‌ك‌و لێهاتوو بوو دایكی پێشبینی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و ڕووناكی بۆ ده‌كرد, په‌ره‌ی به‌ئاره‌زووه‌كانی ده‌دا. (به‌هاندانی مۆنیكا) پاتریكیوس به‌ر له مردنی پاشه‌كه‌وتێكی باشی بۆ درێژه‌دان به‌خوێندنی كوڕه‌كه‌ی له شاری قه‌رتاجه دابین كردبوو، هه‌ر له‌وێش بوو, كه ئاگۆستین دوور له‌نیگای تیژبینانه‌ی دایكی هاتوچووی ماڵه به دناوه‌كانی شاری ده‌كرد و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شانۆدا دروستكرد. پاش چه‌ندین ساڵ له (دانپیانانه‌كان)ی‌دا، به‌مجۆره یادی ئه‌و چرۆی حه‌ز و سه‌رمه‌ستیه‌ی ده‌كاته‌وه (ئه‌و نه‌خۆشیه نه‌فره‌ت ئامێزه‌ی, كه ئاوسانی شه‌رمه‌زارانه‌ی چه‌په‌ڵی و كرمۆڵی به دواوه‌یه، چ هه‌ڵیت و پڵیتێكه).
سه‌ره‌نجام پێوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كچێكدا دروست كرد، كه پێوه‌ندییه‌كی عاشقانه و وه‌فادارانه و درێژخایه‌ن بوو، ته‌نانه‌ت كوڕێكیشی لێ بوو، به‌ڵام ئاگۆستین ته‌نیا وشه‌كه قه‌شه‌یه‌كی (سۆفی) كێشه‌دار نه‌بوو، ئه‌و شڵه‌ژان و شێواوییه‌ی، كه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی به‌ڕه‌ڵایی و شه‌هوه‌تبازی له لایه‌كی تره‌وه تا سه‌ر ئاستی خه‌جاڵه‌تی و خاكه‌ساری ده‌ڕۆیشت، ئه‌وی به دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی وجودی گه‌یاند.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی دوور له زێدی ده‌ژیا و دوای مردنی دایك و به‌خاكسپاردنی له هه‌مان كڵێشادا، ئاگۆستین له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆستانه‌ی، كه موریدی بوون ئه‌و بوون گه‌ڕایه‌وه بۆ زێدی، له تاگاسی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێوه‌ندیداری مه‌سیحی دامه‌زراند، بۆ ژیانی ته‌ركه دنیایی(خه‌ڵوه‌تنشینی)، كه پاشان بووه بناغه‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه ئاگۆستینییه‌كانی دنیا.
ئاگۆستین زۆربه‌ی كات له‌و په‌رستگه‌یه‌دا خه‌ریكی نووسین و خوێندنه‌وه بوو، وێڕای ددانپێدانانه‌كانی به تاوان و شه‌هوه‌ت، كه‌سایه‌تی ئاگۆستین له بنڕه‌ته‌وه هی بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه بوو، زۆرترین چێژی له‌م ژیانه‌دا ده‌رده‌گرت، پێده‌چێ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووبێت، كه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستی به ڕیزبه‌ندی بیروڕا كرد فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی كرد بی.
له ساڵه‌كانی كۆتایی ژیانی ئاگۆستیندا، ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی خێرایی زیاتری به‌خۆوه بینی، له ساڵی (٤٣٠ عیساییدا) وانداڵه‌كان وڵاتانی باكوری ئه‌فریقیایان داگیر كرد و له هه‌مان ساڵدا گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی شاری هیپۆ. له ٢٨ی ئابی ساڵی (٤٣٠ ز)دا قه‌شه ئاگۆستین كۆچی دوایی كرد.
هێندێك له نووسینه‌كانی قه‌شه ئاگۆستین:
* خودایه پاكژی و داوێنپاكیم پێ ببه‌خشه به‌ڵام له‌م زووانه نا!
* بۆ زۆر كه‌س خۆڕاگری ته‌واو ئاسانتره له پشوو درێژی ته‌واو.
* هاوڕێیه‌تی گوناحبار بكه، به‌ڵام له گوناح به دوور به.
* ئاگۆستین: تۆ ده‌ته‌وێ بزانی، ئایا ده‌زانی، كه بوونت هه‌یه؟
عه‌قڵ: به‌ڵێ.
ئاگۆستین: له كوێوه ده‌زانی؟
عه‌قڵ: نازانم.
ئاگۆستین: هه‌ست ده‌كه‌یت ساده‌یت یان ئاڵۆز؟
عه‌قڵ نازانم.
ئاگۆستین: هه‌ست ده‌كه‌یت بزوێنه‌ریت؟
عه‌قڵ: نازانم.
ئاگۆستین: ده‌زانی، كه بیر ده‌كه‌یته‌وه؟
عه‌قڵ: به‌ڵێ.
سه‌رچاوه:
سات - تقل