شێروان عه‌بدوڵا كوردستانی جێهێشت و ناگه‌ڕێته‌وه
هونه‌رمه‌ندی میلی به‌ندبێژی ناوداری كورد "شێروان عه‌بدوڵا"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه كه تیایدا ده‌ركه‌وێت له وڵاتی توركیایه و هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتووه به‌یه‌كجاری.
هونه‌رمه‌ند شێروان عه‌بدوڵا، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان جێ هێشتووه و ئێسته به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن به‌ره‌و ئه‌وروپا ڕوویان له وڵاتی توركیا كردووه، به‌نیازن به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێ بكه‌ون به ڕێگه‌ی نایاسایی، وه‌ك كۆچبه‌رێك.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هونه‌مه‌ندان له‌م كاته‌دا به لێشاو بۆ پاڵپشتی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌گه‌رَێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به به‌رهه‌می تازه پاڵپشتیی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم دووپات ده‌كه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه شێروان عه‌بدوڵا هه‌رێمی كوردستان به‌جێ دێڵێت.
پێشووتر له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناوبراو گۆرانی به‌سه‌ر حزبێكی دیاری شاری سلێمانیدا گوت و زۆربه‌ی هه‌وادارانی له شاره‌كانی تر ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی.
شێروان عه‌بدوڵا ساڵی 1975 له گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی له‌دایك بووه، بۆیه‌كه‌مجار له ساڵی 1995 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كرد، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و تێكست و ئاوازه، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وشە -
محەمەد میران