مه‌لیكه مه‌زان شاعیر و چالاكی ناوداری گه‌لی ئه‌مازیغییه‌كان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ گه‌لی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و پشتیوانی خۆی و ئه‌مازیغییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و گرته ڤیدیۆییه، مه‌لیكه مه‌زان ده‌ڵێ، به‌یانی باش كوردانی خۆشه‌ویست، ئه‌ی جوانترین و مه‌زنترین میله‌ت، من ئێوه‌م زۆر خۆش ده‌وێ و عاشقتان بووم، تكاتان لێ ده‌كه‌م خوێنی شه‌هیده‌كانتان له‌یاد مه‌كه‌ن و خه‌باتی گه‌له‌كه‌تان له بیر نه‌چێ، ڕۆژی ڕیفراندۆم هه‌موویتان له‌یاد بێ، قوربانیانی گه‌لی كوردستانیان بێته‌وه یاد، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئێوه دوا گه‌لن له دنیا ده‌وڵه‌تی خۆتان نییه و شایسته‌ی ده‌وڵه‌تیشن، له‌یادتان بێ، پێویسته به به‌ڵێ ده‌نگ له ڕیفراندۆم بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌تان.
له به‌شێكی تری گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ڵێ، بۆ دڵشادكردنی ڕووحی شه‌هیده‌كانتان كه له دنیایه‌كی ترن، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانتان وه‌ك ملیۆنان منداڵی تر بن، ڕێگه‌یان بده‌ن هه‌ست به كوردبوونی خۆیان بكه‌ن، تكایه وا مه‌كه‌ن منداڵه‌كان بڵێن باوك و باپیرانمان ئێمه‌یان بێ نیشتمان جێهێشت، ده‌نگ به به‌ڵی بده‌ن، ملیۆن جار به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵێن.
ئاماژه‌ی داوه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌رامه‌تی گه‌لی كورده و ئازادبوونی گه‌لی كوردستانه، جیهان با له جه‌هه‌نه‌مدا بن، منیش وه‌كو ئێوه‌م و كوردیم، جیهان پێویستی به گه‌لێكه به‌ناوی كورد، جیهان پێویستی به دڵێكی گه‌وره‌یه كه ناوی دڵی كورده‌كانه، ده‌نگ به به‌ڵی بده‌ن و بیرتان نه‌چێ. تا دواتریش ئێمه له‌گه‌ڵ خۆشییه‌كانی ئێوه دڵخۆش بین و ئاهه‌نگ ساز كه‌ین.