گەندەڵییەكانی سەرۆكی وەقفی شیعە ئاشكرا دەبێت

:: PM:01:47:02/11/2016 ‌

بڕیاردەری لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، كە 10 دۆسیەی تری گەندەڵی لە دەستەی دەستپاكی عێراقن و تایبەتن بە گەندەڵییەكانی سەرۆكی وەقفی شیعە لە عێراق.

جومعە بەهادلی بڕیاردەری لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، 10 دۆسیەی گەندەڵی تایبەت بە وەقفی شیعە و سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعە گەیشتوونەتە دەست دەستەی دەستپاكی لە عێراق.

ئاماژەی دا، یەكێك لەو دۆسیانە بریتییە لە خەرجكردنی 66 ملیۆن دینار لەلایەن عەلا موسەوی سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی لە ئاهەنگی وەهمی.

هەروەها گوتی، جگەلەوە دەیان دۆسیەی تر هەن كە خۆی لە خەرجكردنی ملیۆنان دۆلار دەبیننەوە بە ناوی ئاهەنگی ئاینی، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ئەنجام نەدراون و پارەكەیان بۆ بەرژەوەندی كەسی بەكار هێنراوە.

دوای ڕووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 و دامەزراندنەوەی حكوومەتی عێراق، وەزارەتی ئەوقافی عێراق بڕیاری دامەزراندنی سێ دیوانی سەر بە وەزارەتەكەی دەركرد، كە دیوانی وەقفی شیعی و دیوانی وەقفی سونی و دیوانی وەقفی مەسیحی و ئاینەكانی تر بوو، هەریەكەیان سەرپەرشتی كاروبارەكانی تایبەت بە شیعە و سونە و مەسیحی و ئاینەكانی تر دەكەن.

سەرچاوە/ سكای پرێس.




وشە - باز ئه‌حمه‌د