كوردستان..ڕێژەی نەخوێندەواری بۆ %15 دابەزیوە

:: AM:11:59:17/08/2017 ‌

لە كۆنفڕانسی پەروەردەیی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە لە ساڵی 2014 بۆ ساڵی 2017، ڕێژەی نەخوێندەواری %34 دابەزیوە بۆ %15.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی ئاب/ ئۆگستس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی پەروەردەیی لەشاری هەولێر ڕای گەیاند، هەر لەسەرەتای دامەزراندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەرتی پەروەردەیی گرنگ بووە و حكوومەت گرنگی پێداوە.

سەرۆكی حكوومەت ڕای گەیاند، بە بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە،تووشی زۆر كێشە بووین ئەگەر بودجەمان نەبڕایە، ئێمە درێغیمان لە خزمەتی بەرفراوانی كەرتی پەروەردە نەدەكرد.

بارزانی دەڵێت، لەساڵی 2014 ئاستی نەخوێندەواری ڕێژەكەی %34 بوو، بەڵام ئێستە دابەزیوە بۆ %15، ئەمەش وادەكات ئێمە گرنگی زیاتر بە كەرتی پەروەردە بدەین بە تایبەتی خوێندنی پیشەیی بۆ هەرێمی كوردستان زۆر پێویستە.

كەرتی پەروەدەی هەرێمی كوردستان بە گەورەترین بەشی حكوومەت دادەنرێت كە زۆرترین مووچەخۆری هەیە لەدوای وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پێویست بە پارەیەكی زۆر هەیە بۆ چاپكرنی كتێب.



وشە - رامیار جەواد