نۆكیا8 سەرسوڕهێنەرە

:: PM:12:28:17/08/2017 ‌

كۆمپانیای نۆكیا دەیەوێ بگەڕێتەوە نێو بازاڕی مۆبایلەكان و لە بەرهەمێكی نوێشیدا، بەنیازە نۆكیا8 بخاتە بازاڕەكان، كە زۆرترین پێشكەوتنی تەكنەلۆجیای تێدا بەكار هێنراوە و مۆبایلەكەی كێبەركێ لەگەڵ گالاكسی كۆمپانیای سامسۆگ و ئایفۆنی كۆمپانیای ئەپڵ دەكات.

كۆمپانیای "ئێچ ئێم دی گلۆبال" كە نیشانەی بازرگانی نۆكیای كڕیوەتەوە، بڵاوی كردەوە كە نۆكیا8 شاشەكەی پێنج بۆسە و بە بەرزترین كوالێتی سەردەمە و پرۆسیسەرەكەیشی سناپدراگۆن 835ە هاوشێوەی پرۆسیسەری گالاكسی ئێس هەشتە، هاوكات لوولەی مسی بۆ دانراوە، بۆ ئەوەی لە كاتی زۆر بەكار هێنرا، ڕێگە لە گەرمبوونی مۆبایلەكە بگرێت.

ڕامی نۆكیا8 دەگاتە چوار گێگابایت و توانای خەزن كردنی 64 گێگابایتە و دەتوانرێ تواناكەی بە دانانی میۆری زیاتریش بكرێت.

كامێراكەی بە هاوێنەیەكی دروستكراو لەلایەن كۆمپانیای ئەڵمانی "كارل زیس" بەرهەم هێنراوە و كامێرای پێشەوە و پشتەوەی مۆبایلە 13 مێگاپێسكلە و توانای پاترییەكەی سێ هەزار و  90 میلی ئەمپێرە و بە خێرایییەكی سەرسوڕهێنەر پاترییەكەی شەحن دەبێتەوە، بە سیستەمی ئەندرۆید نۆگا كار دەكات.

ئەو مۆبایلەی نۆكیا تایبەتمەندییەكی تری بەهێزی بریتییە لە تۆماركردنی دەنگ بە كوالێتییەكی زۆر بەرز و بە هەڵگرتنی تۆمار دەنگییەكان بۆ ماوەیەكی زۆر و بە بڕێكی زۆر، بڕیارە مۆبایلەكە لەگەڵ ئایفۆن8 و گالاكسی نۆت8 بخرێتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د