قاوە بخۆرەوە و سەرخەوێك بشكێنە

:: PM:02:16:17/08/2017 ‌

قاوە زۆر كات وەك رێگەچارەیەك بۆ خەواڵوویی و كەمخەوی بەكار دەهێنرێت، بەڵام دەكرێت بە پێچەوانەوە بۆ بەدەستهێنانی سەرخەوێكی خۆش و پشووبەخش سوودی لێ ببینرێت.
 
قاوە بڕێكی زۆر مادەی كافاینی تێدایە، ئەم مادەیە كاریگەری لەسەر مێشك هەیە و وریای دەكاتەوە، بۆیە كاتێك قاوە دەخۆیتەوە كاریگەرییەكانی ئەو مادەیە پاش 20 خولەك دەردەكەوێت، هەست دەكەیت خەوت نایەت و باشتر دەتوانیت سەرنج بدەیتە كارەكانت .
 
بەڵام لەمەودوا ئەم ڕەفتارە بگۆڕە، كاتێك هەستت بە ماندوویی كرد و ئارەزووی خەوێكی كورت كرد، باشترە خێرا قاوەیەك بخۆیتەوە، پاشان زەنگی مۆبایلەكەت دیاری بكە بۆ ئەوەی پاش 20 خولەكی تر ئاگادارت بكاتەوە.
 
دوای 20 خولەك كاتێك زەنگی مۆبایلەكەت ئاگادارت دەكاتەوە بە خێرایی بەخەبەر دێیت، بەهۆی كاریگەری كافاینەكەوە لەسەر مێشكت، بەم رێیە زیاترین سوود لە سەرخەوشكاندن دەبینیت و زیاتر هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی دەكەیت.
 
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی ژاپۆنی، ئەو كەسانەی ئەم رێیە بۆ سەرخەوشكاندن بەكار دەهێنن، وریاترن و لە تاقیكردنەوەكاندا ئەنجامیان باشترە و لە كاتی ئیشكردندا بە ئاگاترن و وریای ئیشەكانیانن و هەڵە كەم دەكەن.

سەرچاوە/.smh



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان