پارتی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گۆڕان كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیاری داوه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات و دواتر وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بداته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى ئاب/ ئۆگستس، ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا پارتى به‌هۆى یادى دامه‌زراندنییه‌وه سه‌رقاڵ بووه و تا ئێسته پێشوه‌چوونى ئه‌وتۆ نییه بۆ بابه‌تى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.
زیاتر گوتى، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیاری داوه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات، دواتر وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بداته‌وه له‌باره‌ى داواكارییه‌كانیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كوردستان دڵنیاییدا كه پارتى وه‌ڵامى گۆڕان ده‌داته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.
لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى له كاتێكدایه دوێنى به‌رپرسێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌وان گفتوگۆ و دانوستاندن ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتى یان هه‌ر لایه‌نێكى تردا بێت.
پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئاماده‌ن به‌بێ مه‌رج په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوایین ڕاگه‌یه‌نراوی حزبی باسی هیچ واده‌یه‌كی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی نه‌كرد بوو.
په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی ناكۆكی سیاسی له نێوان پارتی و گۆڕان له ساڵی 2015ه‌وه دانیشتنه‌كانی وه‌ستێنران و یوسف محه‌مه‌دی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌هاته‌وه بۆ هه‌ولێر، پێشتر گۆڕان داوای دانیشتن و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به بێ مه‌رجی پێشینه ده‌كرد، ئێسته پارتی ئاماده‌یه بێ مه‌رج په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه و ده‌سپێشخه‌ریشی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له نێوان پارتی و گۆڕان، به‌ڵام تا ئێسته گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌ی پارتی نه‌هاتووه‌ته پێش.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم