هۆكارى گرانبوونى نرخى مریشكى زیندوو ڕاگه‌یه‌نرا
قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، هۆكارى گرانبوونى نرخى مریشكى زیندوو له شارى هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و راى ده‌گه‌یه‌نێت، گرانبوونهوهكه به‌شێكى پێوه‌ندى به به‌رهه‌مى ناوخۆوه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى ئاب/ ئۆگستس، نه‌به‌ز حه‌مید قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت به "وشه"ى راگه‌یاند، راسته نرخى مریشكى زیندوو تا راده‌یه‌كى كه‌م به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه.
روونى كرده‌وه كه هۆكارى سه‌ره‌كیى گرانبوونى نرخى مریشكى زیندوو پێوه‌ندى به وه‌رزى گه‌رماوه هه‌یه و خاوه‌نى كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر كه‌متر به‌رهه‌م دێنن.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد، له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆى مریشك كه‌مى كردووه و ئه‌وه‌ش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى مریشك گران ببێت، به‌ڵام به گۆڕانكارى له وه‌رزدا نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدا پێشتر نرخى یه‌ك كیلۆ مریشكى زیندوو ته‌نیا 1500 دینار بوو، ئێسته نرخه‌كه‌ى بووه به 3500 دینار و له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك ئه‌و نرخه جیاوازى هه‌یه.
له هه‌رێمى كوردستان جیاواز له مریشكى به‌ستووى هاورده‌كراو، چه‌ندان كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى مریشك هه‌یه و له هه‌ندێك وه‌رزدا مریشكى هه‌ولێر هه‌نارده‌ى شاره‌كانى تریش ده‌كرێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم