رووداوێكى هاتوچۆ 60مه‌ڕ ده‌كوژێت
له گوندی "به‌رده‌سووری" سه‌ر به شاره‌دیێ رووڤیا له سنووری شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش به هۆی رووداوێكی هاتوچۆ 60سه‌ر مه‌ڕ كوژران.
ئه‌مڕۆ 17ى ئاب/ ئۆگه‌ست، فه‌لاح به‌رده‌سووری شایه‌تحاڵى رووداوه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، دوا نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی گشتی "پردی چه‌مه و شاره‌دیێ رووڤیا" له نزیك گوندی به‌رده‌سوور به هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ 60سه‌رمه‌ڕی هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه كوژران.
زیاتر گوتى، رووداوه‌كه به هۆی تیژڕۆى ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر بووه و كاتێك شوانه‌كه ویستوویه‌تى مه‌ڕه‌كان له رێگه كه به‌په‌ڕێنێته‌وه رووداوه‌كه روویداوه.
شایه‌تحاڵه‌كه روونى كرده‌وه كه زیانى شوانه‌كه به‌نزیكه‌ى 15 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌مساڵ ئه‌وه ده‌بێته سێیه‌میین ڕووداوی هاتوچۆ كه له سنووری پارێزگای دهۆك رووده‌دات و مه‌ڕ و ماڵات تێیدا بكوژرێن.
به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلۆری
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم