كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ئاگه‌دارییه‌كی بۆ ڕاگه‌یاندن و حزبه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى ئاب/ ئۆگه‌ست، به‌پێى نووسراوێكى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له هه‌رێمى كوردستاندا كه ژماره دووی له‌سه‌ره و تێیدا هاتووه، داوا له سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین له به‌روارى 21ى ئاب تا چوارى ئه‌یلوولى 2017 سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى سه‌ره‌كى كۆمسیۆن یان فه‌رمانگه‌ى پارێزگاكان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستى خۆتۆماركردن.
له نووسراوه‌كه‌دا زیاتر هاتووه، تۆماركردنه‌كه به‌پێى ڕێككاره‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و مه‌به‌ستیش له‌و تۆماركردنه ڕووماڵكردنى پڕۆسه‌ى ڕاپرسى سه‌ربه‌خۆى كوردستانه.
له نووسراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان به ژماره سێ به ناونیشانی ئاگه‌داری ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م حزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان كراوه و تێیدا داوای له سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه كه ناوی خۆیان تۆماركردووه، له ماوه‌ی 19/8/2017 تا 15/2017 لیستی ناوی بریكاره‌كانیان پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی كۆمیسیۆن یان لقی پارێزگاكان بكه‌ن، بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ پرۆسه‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
هه‌روه‌ها له نووسراوێكی تر به ژماره پێنج له ژێر ناونیشانی ئاگه‌داری كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردووه و داوایان لێ ده‌كات، ئه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیانه‌ی تایبه‌تن به چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه‌كان، له ڕێكه‌وتی 20/8/2017 تا 20/9/2017 سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن یان لقی له پارێزگاكان بكه‌ن، به ئامانجی خۆتۆماركردنیان بۆ پرۆسه‌ی چاودێری ڕاپرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌ڵامى نوسراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دایه‌وه و ڕاى گه‌یاند، ده‌توانن له‌كاتى دیارى كراودا, كه 1/11/2017 هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و 25ى ئهیلوول ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن.
ڕۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵییان ده‌رده‌بڕن.