پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

:: AM:10:20:18/08/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 18ـی ئاب/ ئۆگەستس، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە دەبێ، لە هەولێر پلەی گەرمی 43 پلەی سەدی دەبێت و لە سلێمانی پلەی گەرمی 40 پلەی سەدی دەبێت و لە دهۆك پلەی گەرمی 40 پلەی سەدی دەبێت و لە كەركووكیش پلەی گرەمی 44 پلەی سەدی دەبێت.

دەزگەی كەشناسی هەرێمی كوردستان بۆسبەی پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لەشاری هەولێر وەكو خۆی دەبێت و لەشارەكانی سلێمانی و دهۆك و كەركووك دابەزێت.







وشە - رامیار جەواد