مەلەك گۆرانی بۆ بووك و زاوا و خۆشەویستی و ڕیفراندۆم دەڵێت

:: AM:11:00:18/08/2017 ‌

كچە گۆرانیبێژی ناسراوی كورد مەلەك رۆژهەڵاتی خاوەن چەندین بەرهەمی هونەرییەو لەئێستە گەڕاوەتەوە بۆكوردستان و لەشاری هەولێرە و كار بۆ سێ گۆرانی نوێ دەكات و بەمزوانە بڵاویان دەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 18ـی ئاب/ ئۆگەستس، مەلەك بە"وشە"ـی راگەیاند، لە ئێستە لەشاری هەولێرم وكار بۆ گۆرانیەكی نوێ دەكەم، دوای ماوەیەكی زۆر هاتوچۆم لەنێوان باكور و باشووری كوردستان ماوەی چەند ڕۆژێكە گەڕاومەتەوە بۆ كوردستان و لەئێستەدا لەهەولێرم بۆ كارێكی نوێی هونەری بۆپشتگیری كردن لەڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان.

مەلەگ دەڵێت، لەسەرەتاوە هەڵبەست و ئاوازی تایبەتم بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان هەبوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەوەی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووم و كەوتمە نەخۆشخانە نەمتوانی لەكاتی خۆی تۆماری بكەم، ئێستە كەباری تەندروستیم بەرەو باشی دەڕوات هاتوومەتەوە هەولێر و لەگەڵ چەند هونەرمەندێك سەرقاڵی تۆماركردنی گۆرانییەكی نوێین بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

دەربارەی بەرهەمەكانی تری مەلەك گوتی، لەئێستەدا جگە لەو گۆرانییە كار بۆ دوو گۆرانی تر دەكەم كەیەكێكیان ئەڤیندارییەو لەهۆنراوەی خۆمەو ئەوی تریان تایبەتە بەبووك و زاوا و یەكەمجارە گۆرانی تایبەت بەبووك و زاوا دەڵێم و كاری بۆ دەكەم، لەئێستەدا بەشێكی زۆر لەكارەكانیان تەواوبووە و بەمزوانە بڵاویان دەكەمەوە. 

وشە/ شاخەوان شێخانی



وشە - رامیار جەواد