هاتوچۆی هەولێر لەسەر زیادكردنی ڕسوومات ڕوونكردنەوە دەدات

:: PM:01:29:18/08/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات بڕی ڕسوومات بۆ تابلۆكردنی ئۆتۆمبێل زیادی نەكردووە و ئەوەشی بڵاو كراوەتەوە بەر لەسێ‌ ساڵە.

ئەمرۆ هەینی 18ـی ئاب/ ئۆگەستس، ڕائید فازڵ حاجی حسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هیچ بڕێك لە ڕسووماتی هاتوچۆ زیاد نەكراوە ئەوەشی بڵاو كراوەتە بەر لە سێ‌ ساڵە كە لەلایەن هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو خشتەیە كە بڵاو بۆتەوە كەلەسایتی هاتوچۆ هەیە هی سێ ساڵ بەر لەئیستەیە، هەروەها ماوەی سێ ساڵە كار بەم خشتەیە دەكرێت هیچ دەستكاریەك نەكراوە.

لەدوو ڕۆژی ڕابردوو لەناو هاووڵاتیان هەواڵێك بڵاو بۆتەوە گوایە هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەكاتی تابلۆكرن ئۆتۆمبێل ڕسووماتێك نوێی زیاد كردووە كە 62 هەزاردینارە،  پارەكە دەدرێت بە تووشبوانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد