وریابە.. بەكارهێنانی مۆبایل پێش خەوتن مەترسیدارە

:: PM:02:48:02/11/2016 ‌

زانایانی زانكۆی شاهانە لە لەندەن، دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەكارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەكان و ئای پاد بەر لە خەوتن، هۆكارە بۆ دروستبوونی كۆمەڵێك گرفتی تەندروستی بۆ بەكارهێنەران.

توێژەرانی ئەو زانكۆیە لە ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكییاندا، كە 125 هەزار منداڵی تەمەن نێوان شەش بۆ 19 ساڵی گرتووەتەوە، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە ئەو منداڵانەی شەوانە بەر لە خەوتن مۆبایلە هۆشمەندەكان بەكار دەهێنن، ئەگەری زۆری هەیە كە لەو شەوە و لە شەوانی دواتریشدا رووبەڕووی خەوزڕان ببنەوە و بەو هۆیەشەوە لە رۆژدا تووشی خەواڵوویی و شەكەتی ببن.

هاوكات ئەو توێژەرانە لەسەر ئەو بڕوایەشن، كە هەبوونی مۆبایل لە ژووری خەوتندا دەبێتە هۆی ماندووكردنی كۆئەندامی دەمار، نەك هەر لای منداڵ بەڵكو لای گەورانیش، هەروەها سەرباری ئەوەی هەر خودی شەپۆلەكانی تۆڕی مۆبایل كارگەریی نەرێنی لەسەر كۆئەندامی دەمار دروست دەكەن، بەڵام لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە كە مۆبایلەكەت ئەگەر لە ژووری نوستن دایبنێیت و سایلنتی نەكەیت، چونكە ئەوە دەبیتە هۆی بێداربوونەوەی لەناكاو بۆ چەند جارێك لە شەودا.

بە گوێرەی توێژینەوەكە مەترسییەكانی ئەو ئامێرانە، كاریگەری دەكاتە سەر تێكدانی سیستێمی ئارەزووی خواردن و هەستكردن بە برسیەتی و لاوازكردنی بەرگریی لەش.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی