له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى سارا و خه‌نده دوو خوشكه بهندبێژهكهى هه‌ولێر بڵاو بووه‌ته‌وه كه گوایه ڕووداوى هاتوچۆ بووه، "وشه" به‌دواداچوونی بۆ كرد و زانیاری ته‌واو بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عه‌لى مام به‌كر، باوكى سارا و خه‌نده به "وشه"ى گوت: له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى كچه‌كانم بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه به‌هۆى ڕووداوى هاتووچۆ بووه، لێره‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نم، ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستى و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه.
سارا خۆی قسه‌ی بۆ "وشه" كرد و گوتی، من و خه‌نده ڤیدیۆیه‌كى به‌ندمان له‌سه‌ر یادى دامه‌زراندنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاو كرده‌وه، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه له ڕقى ئه‌و كاره‌ی ئێمه، هه‌ستان هه‌ڕه‌شه‌كردن لێمان، ئه‌مڕۆش ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو كرده‌وه كه گوایه تووشى ڕووداوى هاتوچۆ بووین و گیانمان له‌ده‌ست داوه. لێره‌وه ده‌ڵێین: ئه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه‌سانى گێره‌شێوێنن و پێشبینى شتى له‌وه خراپتر ده‌كه‌ین بۆ ئێمه‌ى دروست بكه‌ن.
تا ئه‌و ڕۆژه‌ى مابین به‌رده‌وام ده‌بین له‌خزمه‌تكردن به كاره هونه‌رییه‌كانمان و به‌م زوانه ڤیدیۆیه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه له‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسین. سارا وای گوت.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى