سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هۆشدارینه‌مایه‌كدا، حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به ڕژدی ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به ئامانجی ڕێگری له هه‌ره‌سهێنانی ئابووری عێراق و كه‌وتنه ژێر قه‌رزی زۆره‌وه.
سندووقه‌كه ئاماژه‌ی داوه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ دووباره گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ی ئابووری له‌سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه، له ڕێی زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌یان، هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران و ئاراسته‌كردنی ده‌ستی كاریش بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی په‌له بۆ پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی تر جیا له نه‌وت، به ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه.
ئاماژه‌ی داوه، كه دۆخی عێراق وه‌ك پێشبینیمان كردبوو له ماوه‌ی 2013 تا 2022 به‌ره‌و شكستی گه‌وره ده‌ڕوا و قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كان كه ئێسته 122.9 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و ڕێژه‌ی 63.8%ی داهاتی ناوخۆیی پێویسته بۆ دانه‌وه‌یان تا 2018 ئه‌و بڕه قه‌رزه ده‌گاته 132.4 ملیار دۆلار و تا 2022 پێشبینی ده‌كرێ بگاته 132.9 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هاوكات سندووقه‌كه پێشوازی له دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فه‌رمانگه‌كان ده‌كات به گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێ كردن و به پشت به‌ستن به ماده‌ی چوار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات، به‌هۆی دۆخی شه‌ڕ و ئاواره‌بوون و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و ئه‌و ته‌نگژه مرۆییه‌ی ڕووی له وڵاته‌كه كردووه له ته‌ك دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیانی گه‌وره‌یان به‌ر وڵاته‌كه گه‌یاندووه.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه گه‌شه‌ی ئابووری عێراق تاڕاده‌یه‌ك ئه‌رێنییه و به‌شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌نده، به‌ڵام پێویسته زیاتر بكرێ به بێ پشت به‌ستن به كه‌رتی نه‌وت، چونكه به پشت به‌ستن به نه‌وت گه‌شه‌كردنه نائاسایی ده‌بێ، پێویستی زۆریشی به چاكسازیی ڕیشه‌یییه له په‌یكه‌ری كارگێڕیدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سندووقه‌كه ده‌ڵێن، له 2017 به‌غدا پابه‌ند بووه به ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن له هه‌ندێك كه‌رتدا، بۆ ڕزگاربوون له‌و دۆخه قورسه‌ی ئابووری كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه دۆخێكی سروشتی و قه‌رزه‌كانی بداته‌وه و یارمه‌تی ئاواره و لێقه‌وماوانیش بدات.
سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دۆخی ئابووری و دارایی گشتی له عێراق كردووه، سه‌ره‌ڕای لاوازی سیسته‌می دڵنیایی له هه‌ندێ بواری سه‌ره‌كی، به‌ڵام گه‌یشتوونه‌ته لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاستكردنه‌وه‌یان و ڕۆیشتنی ئه‌و به‌رنامه‌ی كه دانراوه بۆ بووژانه‌وه له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاست، هاوكات به وردی خۆیان ته‌رخان كردووه، بۆ چاودێری دارایی گشتیی عێراق و به‌هێزكردنه‌وه‌ی كه‌رتی دراو و جێبه‌جێ كردنی چاكسازی و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و باشتركردنی ژینگه‌ی كار، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش دا دووباره په‌یكه‌ربه‌ندی بانكه حكوومییه‌كان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ بۆ دانانی سیسته‌مێكی دراوی به‌هێز و پشت به‌ستبوو به یاسای بانكی ناوه‌ندی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگری له ساغ كردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان و ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی.