دیاردەی خۆرگیران ڕوو دەدات

:: AM:11:22:19/08/2017 ‌

14 ویلایەتی‌ ئەمەریكا سەرقاڵی‌ ئامادەكارین بۆ پێشوازیكردن لە ملیۆنان هاووڵاتی سەردانكەر كە بەمەبەستی‌ بینینی‌ خۆرگیرانی‌ تەواوی سەردانی‌ ئەو ویلایەتانە بكەن.

خۆرگیرانی‌ تەواو دیاردەیەكە كە لەم سەدەیەدا یەك جار روو دەدات و چەندان ناوچەی‌ بەرفراوانی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمەریكا تاریكی‌ دایدەپۆشێت، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت رۆژی‌ دووشەم لە دوای‌ سەعات نۆی‌ بەیانی‌ بە كاتی‌ كەنارەكانی‌ رۆژئاوای ئەمەریكا دیاردەكە دەست پێ بكات و لە دوای‌ سەعات چواری‌ عەسر بە كاتی‌ كەنارەكانی‌ رۆژهەڵات كۆتا بەدیاردەی خۆرگیران بێت.

بەگوێرەی‌ هەواڵی پێگەی‌ "سكای‌ نیوز" چاوەڕوان دەكرێت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێشوازی‌ لە حەوت ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی بكات كە بۆ بینینی‌ دیاردەی‌ خۆرگیرانەكە كە لە 14 ویلایەت بە روونی‌ دەردەكەوێت گەشت بكەن.

دەسەڵاتدارانی‌ ئامۆژگاری‌ سەردانكەرانیان كرد كە بەهۆی‌ زۆری‌ ژمارەی‌ سەردانكەرانەوە زوو سەردانی‌ ئەو ویلایەتانە بكەن، بەتایبەت ویلایەتەكانی‌ میزۆری‌ و تینیسی كە بەتەواوی دیارەی خۆرگیرانی تێدا ڕوو دەدات‌، شارەزایانی‌ بواری‌ كەشناسی‌ پێیان وایە كە بینینی‌ خۆرگیران پێوەستە بە باری‌ كەشوهەوایەكی لەبارەی  لە هەندێك ویلایەتەكان و پێشبینی‌ دەكرێت لە ویلایەتەكانی‌ كینتاكی‌ و میزۆری‌ ئاسمان ساماڵ‌ بێت گونجاوە بۆ بینینی دیاردەكە.

سەرچاوە/ سكای نیوز



وشە - رامیار جەواد