ماست به یه‌كێك له شیره‌مه‌نییه به سووده‌كان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، هه‌روه‌ها ماست له به‌هێزكردنی ئێسك و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان بۆ سه‌ر دڵ به سووده.
به پێی هه‌واڵێكی ته‌ندروستی، ماست سوودی ته‌ندروستی هه‌مه جۆر ده‌دات به جه‌سته، بۆیه وا باشتره به‌لانی كه‌م هه‌فته‌ی یه‌ك جار بخورێت.
ماست ده‌بێته هۆكاری به‌هێزكردنی سیستمی هه‌رسكردن و پاككردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌كان به ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، له هه‌مان كاتدا به‌هۆی هه‌بوونی جۆره به‌كتریایه‌ك له ماستدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته هه‌یه یاخود كۆنتڕۆڵی كێشی جه‌سته ده‌كات.
خواردنی ماست وا ده‌كات ئێسكی جه‌سته به‌هێز بێت و وزه‌ی زیاتر بدرێت به جه‌سته و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینB12، ماست به سوود داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه و ده‌بێته هۆكاری دابه‌زاندنی به‌رزیی په‌ستانی خوێن.
ماست ده‌بێته ھۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ترشی ھایدرۆكسین، كه یارمه‌تی كردنه‌وه‌ی ره‌نگی پێست و گه‌شانه‌وه و ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌دات، چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشك و ھه‌ستیاری، ماست ده‌بێته ھۆی لابردنی به‌كتریا و میكرۆب و زیپكه‌ی پێست.
برێكی باش پێكھاته‌ی كانزای تێدایه، كه یارمه‌تی لابردنی په‌ڵه ده‌دات و ره‌نگی پێست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه باری ئاسایی، ڕێگه له زوو چرچبوونی پێست ده‌گرێت و ھه‌میشه به گه‌نجی و جوانی ده‌یهێڵێته‌وه.
ماست بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه جێیه‌كی جه‌سته‌یان تووشی هه‌ستیاری بووه، چونكه میكرۆبه‌كه‌ی ده‌كوژێت و برینه‌كان چاك ده‌كاته‌وه، ماست بڕێكی زۆر پێكھاته‌ی سروشتی تێدایه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی جوانی و سافی پێست ده‌دات و پێست به یه‌ك ره‌نگی ده‌ھێڵێته‌وه، ھه‌روه‌ھا خاڵه ره‌شه‌كان ناھێڵێت و تاریكی پێست كه‌م ده‌كاته‌وه.
ماست جگه له‌وه‌ی به‌ته‌نیا ده‌توانی سوودی لێ ببینیت، به ھه‌مان شێوه ده‌توانی له‌گه‌ڵ پێكھاته‌ی تردا سوودی لێ وه‌ربگریت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشك و ھه‌ستیاره، ھه‌روه‌ھا خانه مردووه‌كانی پێست زیندوو و نوێ ده‌كاته‌وه.