وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه، كه سبه‌ی یه‌كشه‌مه ده‌ست به دابه‌ش كردنی ده‌كرێت و تا 31ی مانگ به‌رده‌وامی ده‌بێ.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا خشته‌ی دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ئه‌مساڵ خراوه‌ته‌ڕوو و ڕۆژی دابه‌ش كردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوون كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه سبه‌ی یهكشەم ڕێككهوتی20/8/2017، مووچەی مانگی 6ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت، ڕۆژی دووشەم ڕێككهوتی 21/8/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانەی خواره‌وه‌ش دابەش دەكرێت.
-وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی پلان دانان
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- دەزگای مین
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
- دەستەی دەسپاكی
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی ژینگە
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دیوانی چاودێری دارایی
هاوكات ڕۆژی سێشەم ڕێككهوتی 22/8/2017، و مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت و ڕۆژی چوارشه‌میش ڕێككهوتی 23/8/2017، مووچەی مانگی 6ی پەروەردەكانی (دەرەوەی شارەكان) و وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت، ڕۆژی پێنجشه‌م مووچه‌ی مووچەی (كەمئەندامان) و مووچەی مانگی 6ی پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان)، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دێته دابه‌ش كردن.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ڕۆژی یەكشەمی هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێككهوتی 27/8/2017، مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردن
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی كشت‌وكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ڕۆژانی دووشەم و سێشەم ڕێككهوتی 28 -29/8/2017ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، ڕۆژی چوارشه‌م و پێنجشه‌میش كه ده‌كاته 30 -31/8/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.