ده‌زگه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیریی شڤان په‌روه‌ر له هه‌ولێر رای گه‌یاند، بۆ یادی شۆڕشی ئه‌یلوول، ئاهه‌نگێكی گه‌وره له هه‌ولێر ساز ده‌كه‌ن و تێیدا چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه حاجی ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگه‌كه و هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌كه به‌تایبه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌زگه‌كه‌مان له رابردوودا چه‌ندان چالاكیی هونه‌ری و رۆشنبیریی گه‌وره و نوێی ئه‌نجام داوه، هاوكات ئێسته خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ یادی شۆڕشی ئه‌یلوول كه ئاهه‌نگێكی زۆر گه‌وره له هه‌ولێر له 11ی ئه‌یلوول ساز ده‌كه‌ین.
حاجی ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی گوت كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا خه‌ڵاتی گه‌وره ده‌درێته چه‌ندان كه‌سایه‌تیی كه پێوه‌ندییان به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه هه‌بووه و خزمه‌تێكی به‌رچاویان هه‌بووه، خه‌ڵاته‌كه پێك دێت له 11 خه‌ڵاتی زێڕین كه به زێڕی عه‌یار 21 دروست كراون و ده‌درێته 11 كه‌سایه‌تی.
زیاتر روونی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌و ئاهه‌نگه‌دا سروود و گۆرانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، جیا له هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كه به چه‌ندان سروود و گۆرانی به‌شداری ده‌كات، هاوكات له باشوور هونه‌رمه‌ند لالۆ ره‌نجده‌ر، له رۆژئاوا هونه‌رمه‌ند زوبێر ساڵح، له باكور هونه‌رمه‌ندان فاتێ و رۆژبین، له رۆژهه‌ڵاتیش تا ئێسته ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ستنیشان نه‌كراوه كه به‌شداریی تێدا ده‌كات "ره‌نگه هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا فیلمێكی دیكیۆمێنتاری بۆ ماوه‌ی 26 خوله‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی كوردستان 24ه‌وه ئاماده ده‌كرێت و بۆ یه‌كه‌مین جاره پێشان ده‌درێت، جیا له چه‌ندان وێنه‌ی فۆتۆیی.
به‌پێی گوته‌ی حاجی ئه‌حمه‌د، له به‌شێكی ئاهه‌نگه‌كه‌دا سێ شاعیر به خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانیان به‌شداری ده‌كه‌ن كه ئه‌وانیش پێك هاتوون له موئه‌یه‌د ته‌یب، بورهان زێباری و جه‌مال خه‌زنه‌دار.
دواتریش حاجی ئه‌حمه‌د گوتی بۆ تیپی موزیك له‌و ئاهه‌نگه‌دا، هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین بابه‌كر سه‌رپه‌رشتیی تیپه‌كه ده‌كات كه چه‌ندان ژه‌نیار له‌گه‌ڵیدا به‌شدار ده‌بن.
ئه‌و ئاهه‌نگه گه‌وره‌یه له 11ی ئه‌یلوول له سه‌عات پێنجی ئێواره له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا به‌ڕێوه ده‌چێت.