مەراسیمی ناساندنی یاریزانە نوێیەكەی بەرشەلۆنە
پێنجشەمی رابردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستێكی نوێی بە هاندەران و دەزگاكانی راگەیاندن ناساند، ئەویش پاولینیۆ جۆنیۆری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلی و یانەی گوانگزهۆی چینی بوو.
ئەو یاریزانە تەمەن 29 ساڵییە بەهاكەی 40 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی بەرشەلۆنە كەوتووە و پێنجشەمی رابردووش یانەكە بەفەرمی لە مەراسیمێكدا لەنێو یاریگەی كامپ نوو وەك یاریزانی نوێی یانەكە پێشكەشی هەوادارانی كرد.
وشە -
ئامانج ئهكرهم