بۆ ئەوەی ماڵەكەی چاك بكاتەوە كچێنی خۆی دەفرۆشێ

:: PM:03:21:02/11/2016 ‌

كچێك بەهۆی كەمدەرامەتییەوە دەیەوێ كچێنی خۆی بفرۆشێت تا ماڵەكەیان دروست بكاتەوە.

كاسرین ستۆن ئەو كچە ئەمەریكییە تەمەن 20 ساڵەیە كە ماڵەكەیان لە شاری سیاتلی ئەمەریكا بەهۆی ڕووداوێكەوە وێران بووە، پارەی پێویستیشیان نییە بۆ چاككردنەوەی، بۆیە دەستی كردووە بە گەڕان بەدوای شوێنێكی لەشفرۆشی تا پارەی دەست بكەوێت.

كاسرین باس لەوە دەكات كە ڕۆژێك لە ڕێگەی فەیسبووكەوە ڕێكلامی ماڵێكی لەشفرۆشی دەبینێت و ڕاستەوخۆ پێوەندییان پێوە دەكات، دێنیس هۆف كە خاوەنی ئەو ماڵە بووە، داوای لێ كردووە كاریان لەگەڵدا بكات.

چەند شوێنێكی تری لەشفرۆشی داوا لە كاسرین دەكەن بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ تۆمار بكات، بەڵام تا ئێستە هیچ وەڵامێكی نەداونەتەوه، چونكە چاوەڕێی نرخێكی زیاتر دەكات.

زیادترین نرخ كە دراوە بە كاسرین 400 هەزار دۆلار بووە، ئەگەرچی هێشتا بڕیاری چوونی نەداوە.

لەم جۆرە كێشانە لە زۆربەی وڵاتاندا هەیە، كاتێك خانمێك بەهۆی كەمدەرامەتییەوە پەنا دەبەنە بەر كاری نایاسایی و ناشیاو، ئەمەش لەلایەن پزیشكی دەروونییەوە بە حاڵەتێكی نائاسایی بڕیاردان و بیركردنەوە پێناسە دەكرێت و هۆشداری دەدەن كە لەكاتی هاتنە پێشی ناخۆشی پێویستە خۆڕاگربن و بزانن چ بڕیارێك دەدەن.

سەرچاوە: LBC


وشە - موحسین شابان