توێژینه‌وه‌یه‌ك له به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، چۆن هه‌ڵبژاردنی پیپسی یان كۆكاكۆلا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماوه‌ی درێژی و سه‌ركه‌وتنی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ت هه‌یه؟
توێژێران ده‌ڵێن: ''وه‌رگرتنی ڕای هاوسه‌ره‌كان بۆ ئه‌و شته‌ی پێی ده‌گوترێ "هێمای بازرگانی" زۆر گرنگه و بۆ بازرگانان له هه‌موو پرس و ڕایه‌ك گرنگتره".
له‌وانه‌یه توێژینه‌وه‌كان به چه‌ند قۆناغێكی ئاست نزمدا تێپه‌ڕن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پێی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ''ده‌یلی مه‌یل''ی به‌ڕیتانیدا هاتووه، هاوسه‌ره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ركه‌وێت، ئه‌مان هه‌ڵبژاردنه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌وان هه‌ڵده‌گرن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، له زۆربه‌ی هاوسه‌راندا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ساده‌یه ده‌بێته هۆی ناكۆكی له نێوانیان.
توێژه‌ران چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ماركه به‌ناوبانگه‌كانی قاوه و ئاو و خواردنه‌وه گازییه‌كان له نێوان هاوسه‌ره‌كان كرد، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان به توانا و هێزی خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و هاوسه‌رانه به‌سته‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی هه‌مان هه‌ڵبژاردن له خواردنه‌وه‌كانیان هه‌یه به‌تایبه‌ت كۆكاكۆلا و پیپسی، خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندییه‌كی پته‌و ئه‌وانی به‌ستووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵبژاردنن و هه‌رگیز ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌و بژارده گه‌وره و سه‌ره‌كییانه ناكه‌وێته نێوانیان، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی ڕای جیاواز له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یان هه‌بوو، پێوه‌ندییه‌كانیان پته‌و نه‌بوو و زۆر به ئاشكرا ئه‌مه‌ش له ڕه‌فتاره‌كانیاندا دیار بوو.
پڕۆفیسۆر ''ڤێتنزیمۆنس" شاره‌زا به‌شداربووی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێ: ''له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌ماندا كاریگه‌رییه‌كی زۆر به‌هێزمان بینی، چه‌ند جارێك هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌مان دووباره كرده‌وه هه‌مان ئه‌نجاممان ده‌ست كه‌وته‌وه".