پیپسی، له‌و خواردنه‌وانه‌یه كه ئێسته بۆ هه‌موو بۆنه و كاته جیاوازه‌كان ده‌خورێته‌وه، به‌تایبه‌ت له وه‌زری هاویندا.
ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ش به‌یه‌كێك له خواردنه‌وه گازییه‌كان داده‌نرێت كه بڕێكی زۆری ماده‌ی پارێزه‌ری تێدایه كه تامێكی تایبه‌تی پێ ده‌به‌خشێت و ئه‌م خواردنه‌وه گازییانه ئاستێكی خۆراكی نزمیان هه‌یه، هیچ جۆره پڕۆتین، چه‌وری، ڤیتامین و كانزایان تێدا نییه.
له خواره‌وه زیانه‌كانی ئه‌م جۆره خواردنه‌وه گازییه ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م - بوونی گازی دووانه ئۆكسیدی كاربۆن له‌ناو ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌دا، ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له گه‌ده بۆ ده‌ردانی ماده گرنگه‌كان له كرداری هه‌رسكردندا، له كاتی خواردنه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ خواردن یان دوای خواردنی ژه‌مه‌كان.
دووه‌م - ماده‌ی كافیینی تێدایه كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی لێدانه‌كانی دڵ، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، شه‌كر و زیادبوونی ترشه‌ڵۆكه بڵاوبووه‌كان و زیادبوونی هۆڕمۆنه‌كانی ناو خوێن.
سێیه‌م - ترشی فۆسفۆری تێدایه كه ده‌بێته هۆی داخوران و لاوازبوونی ئێسك و ددانه‌كان و زیانی هه‌یه بۆ مێشك و له‌بیرچوونه‌وه.
چواره‌م - خواردنه‌وه گازییه‌كان هیچ جۆره خۆراكی به‌سوودیان تیدانییه، ته‌نیا شه‌كر و ترشه‌كان و ماده‌ی زیانبه‌خش و ڕه‌نگیان تێدایه.
پێنجه‌م- خواردنه‌وه گازییه‌كان كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر مژینی كالیسیۆمی ناو گه‌ده، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی ترشی فۆسفۆریك و ستریك.
شه‌شه‌م - خواردنه‌وه گازییه‌كان ده‌بنه هۆی زیادبوونی كێش، بوونی ماده‌ی كافیین له‌ناو پیپسیدا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له مژینی ماده‌ی ئاسن كه ده‌بێته هۆی كه‌مخوێنی، كه‌مخوێنیش به یه‌كێك له‌و گرفته ته‌ندروستییانه داده‌نرێت كه تووشی گه‌نجان و منداڵان ده‌بێت.