ماست یه‌كێكه له باشترین خواردنه‌كان كه یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته ده‌دات به ته‌ندروستیی. هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ماستاو سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوودانه‌ی كه هه‌یه‌تی، زۆرباشه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پله‌ی به‌رزی گه‌رما.
سایتی توركی به هاوكاری چه‌ند په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وانه په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی خۆراكی توركیا، چه‌ند سوودێكی گرنگی ماستاوی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه به‌هۆی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له ماستاودا هه‌یه، یارمه‌تیی گه‌ده ده‌ده‌ن بۆ هه‌رسكردنی خۆراك، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی بڕێكی باش له خوێی پۆتاسیۆم و ئایۆنه‌كانی كلۆر و سۆدیۆم، ماستاو یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ هاتوچۆكردنی خوێن و پڕكردنه‌وه‌ی خوێی پێداویست بۆ جه‌سته.
ئەو خواردنانەی کە ڕۆژانە دەیخۆی زۆربەیان چەوریان بە بڕێکی زۆر تێدایە، بۆیە دوای نانخواردن یان لەگەڵ نانخواردن کووپێک یان دوو کووپ ماستاو بخۆییتەوە یارمەتیت دەدات لە کەم کردنەوەی ئەو چەورییەی کە خواردووتە. هەروەها ماستاو سیستەمی خەویت ڕێک دەخات، بە خواردنەوەی کووپێک ماستاو لە ڕۆژێکدا یارمەتی خەوێکی قووڵت دەدات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا بڕێكی زۆر له شله‌ی جه‌سته كه‌م ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامی ده‌ردانی ئاره‌ق له‌لایه‌ن ئاره‌قه ڕژێنه‌كانه‌وه، ئه‌وا خواردنه‌وه‌ی ماستاو زۆر پێویسته بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه شله‌یه‌ی له جه‌سته كه‌م بووه‌ته‌وه و چووه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ماستاو ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی ئێسكه‌كان و ددانه‌كان به‌هۆی ئه‌و بڕه زۆره‌ی له ڤیتامینه‌كانی (A,B12,D,B6,B2)ی تێدایه.