نەخۆشیی ئایدز "HIV" چییە؟

:: PM:06:03:19/08/2017 ‌
ئایدز بریتییە لە بارێكی درێژخایەنی هەڕەشەكەر بۆ سەر ژیان، دروست دەبێت بەهۆی ڤایرۆسەی بێ هێزكەری سیستەمی بەرگری"ئێچ ئای ڤی" كە هێرش دەكاتە سەر خانەی '' T'' یاریدەدەر و لە كاری دەخات،  بەهۆی تێكشكاندنی سیستەمی بەرگری، "ئێچ ئای ڤی" كار دەكات لەسەر توانای جەستە لە جەنگان لە دژی نەخۆشیی ڤایرۆس و بەكتریا.. هتد.

نیشانەكانی نەخۆشیی ئایدز.
نیشانەكانی دەوەستێتە سەر قۆناغی نەخۆشییەكە:
قۆناغی زوویی نەخۆشییەكە: لە سەرەتای تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز، لەوانەیە هیچ نیشانەیەك بە دیار نەكەوێت، بەڵام دوای دوو بۆ چوار هەفتە لەوانەیە نیشانەكانی هاوشێوەی نیشانەكانی هەڵامەت بەدیار بكەون.

نیشانەكان لەوانەیە ئەمانەی خوارەوەبن:
تا، ژانەسەر، ئازاری گەروو، هەڵئاوسانی گرێی لیمفاوی، سوورهەڵگەڕان.
هەرچەندە ئەگەر كەسی تووشبوو ئەم نیشانانەی نەبوو، ئەوا هەر توانای گواستنەوەی نەخۆشییەكەی هەیە.

قۆناغەكانی دواتر: كەسەی تووشبوو لەوانەیە هیچ نیشانەیەكی نەبێت تا هەشت بۆ نۆ ساڵ یا زیاتر. بەڵام هەر كە ڤایرۆسەكە لەناو جەستە بەردەوام بوو لە زۆربوون و تێكشكاندنی خرۆكە سپییەكانی خوێن و خانەی "T" تاریدەدەر، ئەوا ئەو كاتە لەوانەیە كەسی تووشبوو ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەبێت كە باسمان لێوە كرد.

لە كۆتا قۆناغدا: ماوەی قۆناغی كۆتای نەخۆشییەكە، بە نزیكەی دوای 10 ساڵ یان زیاتر لە تووشبوون بە نەخۆشییەكە، ئەوكات نیشانەی زۆر سەخت دەست پێ دەكات.

لە كاتی تووشبوون بە نەخۆشییەكە، سیستەمی بەرگری لەش تەواو تێك دەشكێنرێت، ئەوكات كەسی نەخۆش زۆر لەبار دەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی تر، نیشانەكانی هەندێك لە نەخۆشییەكان بریتین لە:
ئارەقەكردنێكی خنكێنەر لە كاتی شەو، تاو و لەرزێكی زۆر بۆ ماوەی چەندان هەفتە، سكچوونێكی درێژ خایەن، برینی سپی لەسەر زمان بۆ ماوەی درێژ، ژانەسەر، تێكچوون و لێڵ بوونی بینایی، بێ تاقەتییەكی زۆر و درێژخایەن و هۆكار نادیار،  هەروەها كەسی تووشبوو زیاتر لەبارە بۆ تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە، وەك گرێی لیمفاوی و ملی منداڵدان.

هۆكارە مەترسیدارەكان بۆ تووشبوون چین؟
جووتبوونی ناپارێزراو لەگەڵ زۆر كەس.
جووتبوونی لەگەڵ كەسێك كە تووشی نەخۆشییەكە بووە.
هەبوونی نەخۆشیی ئایدز لە كەسی خوێن بەخشەر.
بەكارهێنانی دەرزی كەسێكی تووشبوو.
منداڵی له دایكبووی دایكێكی تووشبوو.

باشترین چارەسەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە، بریتییە لە هۆشیاری تەندروستی و چارەسەری و خۆپاراستن.

سەرچاوە/.medicalnewstoday



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان