پردی "Rakotz" یه‌كێكه له‌و پرده مێژووییه كۆنانه‌ی كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له یه‌كێك له دارستانه چڕه‌كانی ئه‌و وڵاته 900 ساڵ پێش ئێسته دروست كراوه.
ئه‌و پرده له‌به‌ر دیزاینه سه‌یر و شوێنه ترسناكه‌كه‌ی ناسراوه به پردی شه‌یتان، ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین ده‌ڵێن شه‌وان ده‌نگی زۆر به‌رزی ئاهه‌نگگێڕان ده‌بیستین، كه گومان ده‌كه‌ن شه‌یتانه‌كان بن.
شاره‌وانی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ته‌نیا چیڕۆكی ئه‌فسووناوی ناو فیلم و كه‌سه پیره‌كانه.
هاتوچۆكردن له كۆنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا قه‌ده‌غه بووه، پرده‌كه ته‌نیا بۆ كه‌سێك دروست كراوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێیدا ڕۆیشتووه كه كوڕی پادشای ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بووه.
وێنه‌گره‌كان جوانی ئه‌م پرده بۆ ئه‌و دیزاینه خه‌یاڵی و نایابه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه به دیزاینی نیو بازنه دروست كراوه.