به‌ڵی خانمی ئازیز لای هه‌ندیك كه‌س تا ئێسته ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م پارچه ئیسفه‌نجه بچووكه بزره و نازانرێ كه بۆچی به‌كار ده‌هێنرێت، كه له‌وانه‌یه زۆر پێویستیشت بووبێ بۆ كاتی جوانكاری ده‌موچاوت.
ئه‌م پارچه ئیسفه‌نجه ناوی"beauty blender"ه، سه‌ره‌تا له ئارایشگه‌كان به‌كار ده‌هات بۆ ئه‌وانه‌ی كاری میكیاژیان ده‌كرد، به‌هۆی پیسبوونی ده‌ستیان و كاریگه‌ری ئه‌و ماده كیمیاییانه له‌سه‌ر پێستیان، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكرێته‌وه ئه‌م جۆره ئیسفه‌نجه كه به قه‌باره‌ی په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سته و چه‌نده‌ها ڕه‌نگی هه‌یه بۆ جیاكاری به ئاسانی له نێوان ڕه‌نگی میكیاژهكان.
سه‌ره‌تا ئه‌م ئیسفه‌نجه ئیسفه‌نجێكی سپی بچووك بووه، بۆ لابردنی میكیاژ به‌كار هاتووه له‌سه‌ر ڕوومه‌ت و ده‌مووچاوی خانمان، به ڕیگه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی ده‌موچاو و ڕوومه‌ت.
خاوێنكردنه‌وه‌ی ته‌نیا بۆیه‌كجار به‌كاردێت و دووه‌م جار ته‌ندروست نییه به‌كاری بێنیته‌وه، بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی پێویسته به ئاوێكی سارد ئیسفه‌نجه‌كه بشۆیت و له به‌رامبه‌ر خۆر دایبنێ، به ئاوی گه‌ر شی ده‌بێته‌وه و زیان به ئیسفه‌نجه‌كه ده‌گات.