له ساڵۆگه‌ری ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافی كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی له دایكبوونی خۆشیه‌تی، "ئاسیا خه‌سره‌و"، خانمه فۆتۆگرافه‌ری ناوداری شاری سلێمانی پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی فۆتۆگرافی كرده‌وه كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
خه‌سره‌و له لێدوانێكی تایبه‌تیدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م پێشانگه‌یه‌م نزیكه‌ی ساڵێكی خایاندووه، له كۆتاییدا بڕیارمان دا له 18ی ئه‌م مانگه‌دا پێشانگه‌كه بكه‌ینه‌وه، كه تایبه‌ته به كولتووری كوردی و باس له ژیانی ساده‌ی سه‌رده‌می ڕابردوو ده‌كات كه ئێسته له‌بیر كراوه، ئاماژه‌ی كرد، جێی ده‌ستخۆشییه بڵێم ئه‌م پێشانگه‌یه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی كراوه‌ته‌وه، كه تیایدا نزیكه‌ی 40 تابلۆی فۆتۆگرافی به پێوانه‌ی 60-40 نمایش ده‌كراوه.
ئاسیا خه‌سره‌و قوتابییه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ده‌ستی به كاری فۆتۆگرافی كردووه، تا ئێسته به‌شداری له 12 پێشانگه‌ی هاوبه‌ش كردووه و ئه‌مه یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی بوو ئه‌نجامی دا، كه تایبه‌ت بوو به كولتووری كوردهواری له مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی (ئه‌منه سووره‌كه)، له سلێمانی كردیه‌وه، جگه له‌وه‌ی ئاسیا كچێكی چالاكی خۆبه‌خشیش بووه بۆ ئه‌نجامدانی گرتنی وێنه بۆ چه‌نده‌ها كاری هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندان، یه‌كێكیشه له كچه چالاكه‌كانی شاری سلێمانی.