ئه‌مڕۆ كه‌رنه‌ڤاڵی (ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ)، له رۆژی جیهانیی فۆتۆ دا ساز كرا، كه هاوكات ڕۆژی جیهانی فۆتۆش بوو.
له پاڵ پێشانگه‌كه‌دا تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكێی شایی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره به میوانداری ناوه‌ندی نێرگز نمایش كرا، هه‌روه‌ها تاقیگه‌ی ئه‌رده‌لان مێزێك له ئه‌لبوومی وێنه‌یی پێشان دا.
كوردستان فۆتۆ، یه‌كه‌مین ڕیكخراوی بێلایه‌نی قۆتۆگرافییه له هه‌رێمی كوردستان، كه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نووسینگه‌ی هه‌یه.
مامۆستا شێرزاد ڕه‌سوڵ به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و ڕیكخراوه‌یه كه تاكه ڕیكخراوه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بوونی ته‌نگژه‌ی دارایی‌ش هه‌ر به‌ده‌وامن له چالاكییه‌كانیان.