خانمه ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگ "به‌یان عوسمان" ناسراو به "وه‌نه‌وشه"، پاش دابڕانێكی زۆر له ڕێگه‌ی ئه‌كاونتێكی ئینستاگرامه‌وه وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و به جوانییه‌كه‌ی ته‌واوی ناوه‌نده هونه‌ری و لاپه‌ڕه هونه‌رییه‌كان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
به‌یان عوسمان كه به خوێن شیرینیه‌كه‌ی ناسراوه، له ساڵی 1988 له سلێمانی له‌دایك بووه و به‌هۆی به‌شداریكردنی له درامای "گه‌رده‌لوول" و فیلمی "شیرین"، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد.
له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، جارێكی تر وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه به جلی شاژنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌واوی هه‌وادارانی به‌خۆیه‌وه سه‌رسام كردووه.
وێنه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی به جوانییه‌كه‌ی وه‌سفیان كردووه و ناویان بردووه به شاژنی جوانی خانمانی كوردستان.
به‌یان یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی، له‌پاش ڕۆڵی له درامای "گه‌رده‌لوول" به كه‌سایه‌تی "وه‌نه‌وشه" ناسرا، ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و ماوه‌یه‌كی زۆره كاری هونه‌ری نوێی نییه.
ناوبراو ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوی كامێرا‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه سێ ساڵه كوردستانی جێ هێشتووه و پێشتریش كه لێره بوو دوو ساڵ خۆی له چاوی كامێرا‌كان به‌دوور گرت.
به‌یان عوسمان كه له ساڵی 2009 به جوانییه‌كه‌ی ناوی ده‌ركرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له درامای گه‌رده‌لوول كرد، هه‌ر له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی له كوردستان گرانبه‌هاتریین ئۆتۆمبێلیان به‌ناوی ئه‌و نا.
به‌یان عوسمان له ساڵی 1988 له سلێمانی له‌دایك بووه و ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له درامای "گه‌رده‌لوول" و فیلمی سینه‌مایی "شیرین" بینیووه، به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ته له بواری هونه‌ری و ئێسته كوردستانی جێ هێشتووه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی.