خانمه گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "هانی موجته‌هیدی" دوای ئه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌ی خۆی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانی تووشی شۆك ده‌كات به جوانییه‌كه‌ی له نزیكه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هانی ئه‌وه‌نده له نزیكه‌وه فۆتۆ بگرێت.
هه‌رچه‌نده گۆرانیبێژ هانی وێنه‌كه‌ی به ستایلێكی نوێ بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك ڕاسته‌وخۆ بووه‌ته جێی باسی هه‌وادارانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌شی هه‌یه، به‌ڵام پێستی چرچ نه‌بووه و جوان و بریقه‌دار ده‌ركه‌وتووه.
گۆرانیبێژ هانی، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (نیشاد موجته‌هیدی)یه، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2000 وه ده‌ستی به كاری هونه‌ره‌ی كردووه و خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و چه‌ندان گۆرانییه و یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردووه، ناوبراو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا نوێترین كلیپی به ناوی "میراج" بڵاو كرده‌وه، كه به مانای "سه‌راب" دێت، تێكسته‌كه‌ی باس له هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌كات كه له‌به‌رده‌م مرۆڤێكی مۆدێرندا هه‌ن، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌شێك له كلیپه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوه‌ندی هونه‌ری دروست كرد، به‌تایبه‌ت بابه‌تی سه‌ره‌كی كلیپه‌كه‌ی پێشووتریشی له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئافره‌ت بوو.