كه‌شتییه‌كی ده‌ریایی عێراق له هه‌رێمی ئاوه‌كانی عێراق له كه‌نداوی عه‌ره‌بی دوای به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی تری هه‌مان وڵات، تێكشكا و نوقمی ده‌ریا بو و و 12 ده‌ریاوانیشی كه‌وتونه‌ته نێو ده‌ریا و دیار نین.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه به‌هۆی به‌ریككه‌وتنی هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه چوار ده‌ریاوانی عێراقی گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌شتی تریشیان ونبوون و ئێسته هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی ده‌ریایی به‌دوایان ده‌گه‌ڕێن و هه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌و كه‌شتییه‌ی عێراق كه تێكشكاوه ناوی "مسباره" له سنووری ئاوه‌كانی عێراق خۆی به كه‌شتی "ڕۆیال ئه‌رسنال"ی عێراقی كێشاوه.
كه‌شتی مسبار دروست كراوی وڵاتی چینه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه به‌رهه‌م هێنراوه و پێشتر عێراق له‌و قه‌رزه‌ی وڵاتی ژاپۆن بۆی دابین كردبوو، به ئامانجی نوێ كردنه‌وه‌ی هاتوچۆی ده‌ریایی له پاره‌ی قه‌رزی ژاپۆنی ئه‌و كه‌شتییه چینییه‌ی كڕیوه، دوای به‌ریككه‌وتنیشی له‌گه‌ڵ كه‌شتی ڕۆیال ئه‌رسنال، مسبار به ته‌واوی تێكشكاوه و نقومی ژێر ئاوی كه‌نداوی عه‌ره‌ب كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه‌شتی ڕۆیال ئه‌رسنال زیانێكی ئه‌وتۆی به‌رنه‌كه‌وتووه و له حاڵه‌تێكی ئاساییدایه.